ئه‌وروپا لــــــــــه ماتۆرسكیلی چینی تۆقیوه بزانن بۆ.؟
به‌رهه‌مهێنه‌رانی ماتۆرسكیلی كاره‌بایی له‌ئه‌وروپا سكاڵایه‌كیان دژی هاورده كردنی ماتۆرسكیلی هه‌رزانیی چینی لهكۆمیسیۆنی ئه‌وروپا تۆمار كردووه‌و، رایانگه‌یاندووه ” له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و جۆره به‌رهه‌مانه به‌نرخێكی زۆر هه‌رزانتر ده‌فرۆشرێت و، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا له‌لایه‌ن حكومه‌تی په‌كینه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن”.
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازانی ماتۆرسكیلی ئه‌وروپی، له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه ” كۆمپانیا چینیه‌كان، بازاڕه‌كانیان بهماتۆری كاره‌بایی نقووم كردووه‌و، نرخهكانیانیش هه‌ندێكجاریش لهتیچووهكهی كه‌متره”.
هاوكات ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ی ئه‌وروپاش تاكۆتایی تشرینی یه‌كه‌می له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێك له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه بكات. جگه له‌وانه‌ش ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه سكاڵایه‌كی دیكه‌شی سكاڵایه‌كی دژی پاڵپشتیه نایاساییه‌كان كردووه‌و، داوای تۆماركردنی هاورده‌كردنی ماتۆرسكیله كاره‌باییه چینیه‌كان كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌كۆتایی كه‌یسه‌كه باج به‌بێ قه‌ره‌بوو به‌سه‌ر ئه‌و كاڵایه بسه‌پێنرێت.
له‌ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه ئه‌وا ئه‌و پرسه ده‌بێته نوێترین زنجیره لێكۆڵینه‌وه‌كانی هه‌نارده‌كاری چینی كه‌له‌نێوان به‌رهه‌مه‌كانی ووزه‌ی خۆر‌و پۆڵایین بووه‌و، ناكۆكیی بازرگانی زیاتر له‌نێوان هه‌ردوو وڵات دروست ده‌كات.
ئه‌و كاڵایه به‌ڕاستی خاڵی ناكۆكیی نێوان برۆكسل و پهكینهو، یه‌كێتی ئه‌ورۆپا له‌كانونی یه‌كه‌مه‌وه گله‌یی و گازانده‌ی له‌دووهه‌م زلهێزی ئابووری جیهانی ده‌كات به‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی بازرگانیی ژینگه‌ی جیهانی له‌بار كربووهو، سووریش بووه له‌وه‌ی “ماتۆرسكیل یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه‌كانی ژینگه‌پارێزی و لهباجدانیش لێی خۆش بووه”.
به‌ڵام له‌دوای ١٩9٣ یه‌كێتی ئه‌وروپا باجی خستۆته سه‌ر پاسكیلی ته‌قلیدی چینی، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری لهنقوومبوونی بازاڕه‌كان بگرێت. كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازانی ماتۆرسكیلی ئه‌وروپا جه‌ختی له‌وه‌شكردووه ” سه‌رووی ٤3٠ هه‌زار ماتۆری كاره‌بایی چینی له‌ساڵی ٢01٦ له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا فرۆشراوه‌و، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشخۆیدا به‌سه‌دا 40 گه‌شه‌ی كردووه”.
پێشبینی ئه‌وه‌شكراوه ” ئه‌مساڵ قه‌باره‌كه بۆ نزیكه‌ی ٨00 هه‌زار ماتۆرسكیل به‌رز ببێته‌وه”.