هێرۆخان خرایه ته‌رازووی دادپه‌روه‌ریه‌وه
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی له ئۆرگانه‌كانی باڵێكی یه‌كێتیه‌وه، وێنه‌یه‌ك له‌و نوسراوه بڵاوكرایه‌وه كه هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ حیدر عه‌بادی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق ره‌وانه‌ی كردبوو، كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له ناوه‌نده میدیاییه‌كان به‌دوای خۆی هێنا.
رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسی، رێبوار كه‌ریم وه‌لی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له فیسبووك نوسیێكی له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی نامه‌كه بڵاوكردۆته‌وه‌و و به‌هه‌شت خاڵ لایه‌نه نادادیه‌كانی ژیانی خه‌ڵك و مه‌به‌سته‌كان و ویستی هێرۆخان روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت:
یه‌كه‌م: جارێ پێش هەموو شتێک بەکارهێنانی دەستەواژەی”نادادپەروەرانە” بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە رێی بۆڕیی نەوتی کوردستانەوە، دەلالەتە لەوەی کە دادە بە هەناردەکردنەکە تەنگاو نەبووە بە قەدەر ئەوەی بە جۆری هەناردەکردنەکە تەنگەتاوە، جا با هەر نەیگوتبێت با بە تانکەر بینێرینە ئێران!
دووەم: دادە سەرباری ئەوەی کە کوڕەکەی نائیبە و ئەندامی بڕیاردەری دەرهێنان، هەناردە و فرۆشتنی نەوتە! داوا دەکات پرس بە یەکێتی بکرێت، چونکە یەکێتی هێزی باڵا دەستی کەرکوکە. ئەوە جگە لەوەی کە دەلالەتە لەوەی کە هێرۆ برایم ئەحمەد باوەڕی بە حکومەتی هەرێم نییە، بگرە بەڵگەیەکیشە بۆ ئەوەی کە هەم پێشتر باشی لەو نەوتە خواردووە و هەمیش وەک کەرستەیەک بۆ کانتۆنەکەی سلێمانی سەیری کردووە.
سێیەم: ئەگەر دادە بەڕاستی لە خەمی دەستکەوت و داهاتی موچە و پترۆدۆلاری خەڵکی کەرکوکە، ئەوا لە رێگەی رێکەوتنی نوێی نێچیرڤان بارزانی و عەبادی ئەوە دەستەبەر کراوە، ئەگەر کەسێک هەبوایە کە ناڕازی بێت ئەوە پارێزگاری کەرکوک دەبوو، بەڵام دادە نازانێ دکتۆر تەڵەکەی باش تەقاندووە. کەواتا شینەکە بۆ هەریسەکەیە !
چوارەم: بەشێوی فەرمی گوایە کە چەندین مانگە هەناردەکردنی نەوت لەو کێڵگانە وەستاوە، ئەوە هیچ زیانی بە رەوشی ئابوریی کەرکوک نەگەیاندووە و هیچ پێویست نەبوو لەو ماوەیەدا دادە نامەیەکی وەها بنێرێت، بەڵام کە هەناردەکردنی دەستی پێکردەوە و پارە بۆ کەرکوک هات، بە قودرەتی قادر باری بژێویی خەڵکی کەرکوکی بیر کەوتەوە!
پێنجەم: سەیرە! دیار نییە دادە هەڕەشە لە نێچیرڤان بارزانی دەکات یان عەبادی؟ راستییەکەی هەڕەشە لە هەردووکیان دەکات، ئەو نەوتی کەرکوکی بۆ خۆی دەوی و پێی وایە کە حکومەتی هەرێم داهاتی نەوت دەدزێت! کەواتا پرسیار ئەوەیە کە لە دەرەوەی ئەو دوو میکانیزمە بۆ فرۆشتنی نەوت چ میکانیزمێکی دیکە هەیە؟
شەشەم: بۆ لە جیاتی عەبادیی بێگانە، نامەکەت بۆ کوڕەکەت یان بە
قەولی خۆت براگەورەکەی نێچیرڤان بارزانی نەنارد؟
حەوتەم: ئەو نامەیە دەریدەخات کە تەقاندنەوەی بیرە نەوتەکانی کێڵگەکانی بای حەسەن و ئاڤانا، کاری داعش نەبووە.
هەشتەم: شاناز برایم ئەحمەد روونکردنەوەی بۆ نامەکەی دادە نووسیوە! لە سلێمانی دەڵێن: بۆ حەلاوی باس بکە.