یارییه‌كی ئاگرین له‌ نێوان بایه‌رن میونخ و بروسیا دۆرتمۆند به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئەمرۆ لەیارییەكانی قۆناغی (16)ی جامی ئەڵمانیا هەردوو یانەی بایرن میونخ و بوروسیا دۆرتمۆند رووبەرووی یەكترببنه‌وه‌، پێشبینیش ده‌كریت یارییه‌كی به‌هێز بێت بینه‌رێكی زۆری هه‌بێ له‌ ئاستی جیهان.”

وا بڕیاره‌ یارییەكەی نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا كاتژمێر (10:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ئەلیانز ئەرێنا) لەشاری میونخ ئەنجامدەدرێت، بایرن میونخ لەسەر ئاستی خولی ئەڵمانی و چامپیۆنس لیگ و جامی ئەڵمانیا لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە و بە ورەبەرزییەوە دێتە نێو یاریگا”.

هەرچی دۆرتمۆندە لەدوای گۆرینی راهێنەر گەراوەتەوە ئاستی راستەقینەی خۆی و دەیەوێت بە بردنەوەی لە بایرن میونخ ، بە كردار بیسەلمێنێت، واش پێشبینی ده‌كرێت یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان كاردانه‌وه‌ لێكدانه‌وه‌ و بینه‌ری به‌رچاوی هه‌بێت.”

Back to top button