ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان:بۆ خۆپێشانده‌رانی سلێمانی: رێگە نەدەن داوا ڕەواکانیان ئاوێتەی ئەجێندای سیاسیی گوماناوی ناوخۆیی و ناوچەیی ببن

له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ خواكوڕك نێردراوه‌، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” لەم چەند رۆژانەی رابردوودا گرژی و ئاڵۆزی لە چەند ناوچەیەکی سنووری سلێمانی و گەرمیان و ھەلەبجە ڕووی دا کە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە. خۆپێشاندانی شارستانی و ئاشتییانە مافی ھاووڵاتییانە، بەڵام ئەوەی دەبینرێ دەرچوونە لە چەمکی خۆپێشاندان، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات رێگە نەدەن داوا ڕەواکانیان ئاوێتەی ئەجێندای سیاسیی گوماناوی ناوخۆیی و ناوچەیی ببن.

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردسان ده‌شلێـ”لە سوونگەی پەرۆشیمان بۆ ئاسایشی نیشتیمانیی ھەرێمی کوردستان، داوای وریایی و چاوکراوەیی زیاتری هاووڵاتییان دەکەین. پێویستە گەلەکەمان بە یەکھەڵوێستی ئەم قۆناغە ببڕێت. دەبوایە ئەم خۆپیشاندانانەی ئێستا بە ئاراستەی دژایەتیی ئەو سیاسەتە ناڕەوایەی دەسەڵاتی بەغدا بێت کە لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر سیاسەتی ئابلوقەدان و برسیکردنی هاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستانیان گرتۆتە بەر، ده‌شلێـ”دەسەڵاتدارانی بەغدا خۆیان لە دانووستان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەدزنەوە و لە ھەمانکاتدا ئابڵووقەی ئابووری و سیاسی و هەڕەشەی سەربازییان لە سەر ھەرێمی کوردستان بەردەوامە. ئەوان گرەو لە سەر تێکچوونی رەوشی ناوخۆیی ھەرێم دەکەن، بۆیە ئەم رەوشە تەلە و داوێکی مەترسیدارە کە شیرازەی سیاسی و کۆمەڵایەتی ھەرێم دەکاتە ئامانج“.

بۆیە داوای لە هاووڵاتییانی کوردستان کردووە، ھەستیاریی قۆناغەکە لەبەرچاو بگرن و رێگە نەدەن خەلکانێک لە پەنای داواکانی ئەوان پەلاماری دامودەزگاکان و موڵکی گشتی بدەن، داواشی لە ھەموو دامودەزگا ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە، بە شێوەیەکی بەرپرسانە ڕووبەڕووی ھەر کارێکی تێکدەرانە ببنەوە و سەروماڵی هاووڵاتییان و موڵکی گشتی و سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بپارێزن.

ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە

بەداخەوە لەم چەند رۆژانەی رابردوودا گرژی و ئاڵۆزی لە چەند ناوچەیەکی سنووری سلێمانی و گەرمیان و ھەلەبجە ڕووی دا کە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە. خۆپێشاندانی شارستانی و ئاشتیانە مافی ھاوڵاتیانە، بەڵام ئەوەی دەبینرێ دەرچوونە لە چەمکی خۆپێشاندان، بۆیە داوا لە ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین رێگە نەدەن داوا ڕەواکانیان ئاوێتەی ئەجندای سیاسیی گوماناوی ناوخۆیی و ناوچەیی ببن.

لە سوونگەی پەرۆشیمان بۆ ئاسایشی نیشتیمانیی ھەرێم، داوای وریایی و چاوکراوەیی زیاتری ھاوڵاتیان دەکەین. پێویستە گەلەکەمان بە یەکھەڵوێستی ئەم قۆناغە ببڕێت .دەبوایە ئەم خۆپێشاندانانەی ئێستا بە ئاراستەی دژایەتی ئەو سیاسەتە ناڕەوایەی دەسەڵاتی بەغدا بێت کە لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر سیاسەتی ئابلوقەدان و برسی کردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمیان گرتۆتە بەر.

دەسەڵاتدارانی بەغدا خۆیان لە دانووستان لەگەل ھەرێم دەدزنەوە و لە ھەمانکاتدا ئابلوقەی ئابووری و سیاسی و ھەرەشەی سەربازیان لە سەر ھەرێم بەردەوامە. ئەوان گرەو لە سەر تێکچوونی رەوشی ناوخۆیی ھەرێم دەکەن، بۆیە ئەم رەوشە تەلە و داوێکی مەترسیدارە کە شیرازەی سیاسی و کۆمەڵایەتی ھەرێم دەکاتە ئامانج. داوا لە ھاوڵاتیانی خۆشەویستمان دەکەین ھەستیاریی قۆناغەکە لەبەرچاو بگرن و رێگە نەدەن خەلکانێک لە پەنای داواکانی ئەوان پەلاماری دامودەزگاکان و موڵکی گشتی بدەن.

داوا لە ھەموو دامودەزگا ئەمنیەکانی ھەرێم دەکەین بە شێوەیەکی بەرپرسانە ڕووبەڕووی ھەر کارێکی تێکدەرانە ببنەوە و سەرو ماڵی ھاوڵاتیان و موڵکی گشتی و سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێم بپارێزن.

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان

٢٠/١٢/٢٠١٧

Back to top button