دامه‌زرێنه‌رێكی یه‌كگرتوو: كۆمه‌ڵ و گۆڕان و به‌شێك له‌یه‌كێتی له‌پشتی ئه‌و هێرشه‌ چه‌كداران به‌ناو خۆپێشاندانه‌

دامه‌زرێنه‌رێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ لێدوانێكی دا لایانی پشت ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ و هێرشه‌ چه‌كداریانه‌ی به‌ناو خۆپێشاندانه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌شێكی یه‌كێتی” له‌پشتی ئه‌و خۆپێشاندانه‌ و ده‌یانه‌وێت پاساو بۆ ئه‌وه‌ بهێننه‌وه‌ تا حكومه‌تی به‌غدا ده‌ست به‌سه‌ر كوردستان دابگرێت”.

دیندار نه‌جمان دۆسكی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كه‌ كه‌ ئێستا ده‌ستی له‌كاركێشاندۆته‌وه‌، ده‌لێـ”لە کاتێکدا شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دەرەوەیە بۆ ئەوەی ئەورووپا رازی بکات بۆ گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا، کەچی لە کوردستان خۆپیشاندان کرا و لەناو خۆپیشاندانیشدا چەک بەکار ھێنرا و داوا کرا شاندێک بەبێ ئاگاداریی حکوومەت، لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکات، لەو لاشەوە بەغدا ھەڕەشەی جووڵاندنی ھێز دەکات و ئەمانە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە ھۆکارێک ھەیە بۆ ئەوەی ھەولێر و بەغدا نەگەنە یەک و بیانوو بدرێتە بەغدا بۆ ھێرشکردن بۆ سەر کوردستان، یان کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی کوردستان”.

هه‌روه‌ها نه‌جمان دۆسكی ده‌شلێـ” دەزگای ڕاگەیاندن و گوتاری گۆڕان و کۆمەڵ و بەشێک لە یەکێتی، لە پشت خۆپیشاندانەکانەوەیە. گوتیشی:خەڵک مافی خۆیەتی خۆپیشاندان بکات، بەڵام قسەکە ئەوەیە ئەم خۆپیشاندانەی دوایی بۆچی بەکارھات؟ بێگومان بۆ پچڕاندنی زیاتری نێوان بەغدا و ھەولێر کراوە، چونکە سووتانی بارەگای حزبی ماف نییە، پارەی تێدا نییە و کێشەکان چارەسەر ناکات، بەڵام پێم وا بێت پارتی و یەکێتی عاقڵانە مامەڵەیان کرد، ئەگینا، دۆخەکە ئاراستەی دیکەی وەردەگرت، ده‌شلێـ”لەناو خۆپشانداندا دروشمی جۆراوجۆر ھەبوون، بەشێکیان مەترسیداربوون و بەشێکیان ئاراستەکراو بوون، بۆ ئەوەی شەرعیەت بە سوپای عێراق بدرێت بۆ هێرشکردنە سەر کوردستان، ئەمە پلانە بە کاری ڕێکخراوەیی کراوە”.

Back to top button