به‌ڵگه:ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی به فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان، به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر جوڵه‌ی سه‌ربازی عێراق له‌مه‌خموور ئاشكرا ده‌كات
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر جوڵه‌كانی سوپای عێراق له مه‌خموور، ئه‌وه‌ی بڵاو كردنه‌وه، كه هێزه‌كانی عێراق به‌نیازی هێرش كردنن بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له مه‌خموور، حكومه‌تی عێراق ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستانی ره‌د كرده‌وه، به‌چه‌واشه‌كاری ناوی برد”.
پاشان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان به‌ڵگه‌ی، جوڵه‌كانی سوپای عێراقی له مه‌خموور، خسته روو، له تویتێكی دا له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر، چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی خسته روو، كه تێدا ده‌رده‌كه‌وێت سوپای عێراق له جوڵهدانه،
هه‌ر له تویته‌كه‌ی دا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان پشراستی هه‌واڵی پێشووی خۆی له‌رێگای چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك، ده‌خاته روو كه وێنه‌كانی مێژووی ئێستا و پێشتری تێدا خراوه‌ته روو وه‌ك له توێتهكهی ئه‌نجوومه‌نی ئاشایش هاتووه، سوپای عیراق لە ناوخۆ و دەوروبەری شاری مەخمور، باشوری رۆژهەلاتی هەولێر, بۆ ماوەی زۆرتر لە هەفتەیەکە دەستیان کردووە بە جوولەی سەربازی لەم شوێنە هامڤی و چەک و تانکی قورسی سەربازی جێگیر کراون.