گۆڕان: رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ههڵپهساردوو و ده‌ستی له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ردا
دوای كشانه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دهتبهرداربوون له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، گۆران رێكهوتینیشی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به فه‌رمی ههڵپهساردوو، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕاندا بڕیاردراوە رێککەوتنی سیاسی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان هەڵپەسێردرێت”.
به‌رپرسانی گۆڕان پێشتر رایانگه‌یاندبوو، ئەوەی لە رێككەتنەكە جێبەجێكراوە تەنیا دوو خاڵە، یەكەمیان سەرۆكایەتییەكی هاوبەش، دووەم پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی لاوەكی هاوبەش، كە ئەوانیش هەندێكیان كۆنەبوونەتەوە و هەندێكیشیان دوای یەك كۆبوونەوە کارەکانیان راگرتووە.
شایانی باسه ئه‌م بریار و فه‌رمانانه‌ی كه گۆڕان ده‌ری كردووه له‌باره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوئاوازهكهشی ده‌گرێته‌وه و ده‌بێت پابه‌ند بێت به هه‌ڵوێستی گۆڕان، كه كۆمه‌ڵی ئیسلامیه”.