ناوەندی بریار چەند نهێنەیەك ئاشكرا دەكات لەسەر باڵی قورخكار یەكێتی

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، یەك ئەندامی ناوەندی بریار چ لە مەكتەبی سیاسی چ لەسەركردایەتی یەكێتی و چ لە ئۆرگانەكانی تری یەكێتی ئاگاداری نامەكەی هێرۆخان بۆ عەبادی نەبووە، كە بۆ راگراتنی نەوتی كەركووك ناردی.
 
سەرچاوەیەكی نزیك لە یەكێتی بە خواكوڕكی راگەیاند یەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئاگاداری نامەكەی هێرۆخان نەبووە بۆ عەبادی و دەلێت نەك تەنها ئەو ئەندامانەی لەگەڵ ناوەندی بریار دان، بەڵكو ئەندامانی تریش كە سەر بەهێرۆن لەگەڵ ناوەندی بڕیار نین.
 
هەروەها سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات هێرشی ئیعلامی باڵێكی یەكێتی بۆ سەر پارتی، لەسەر داوای نەوشێروان مستەفا بووە، ناوەندی بریار دژی هێرشی ئیعلامی باڵی قورخكاری یەكێتی بۆ سەر پارتی هەردوو كەناڵی رووداو و كوردستان 24.
Back to top button