میدیایی عێراقی:پاش چه‌ند كاتژمێری تر حشدی شه‌عبی به‌ره‌و سلێمانی ده‌چێت
ماڵپه‌ری غه‌د پرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراق ئاشكرای كردووه، كه له‌سه‌ر فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی هێزێكی به‌ناو پۆلیسی فیدراڵی ره‌وانه‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی گیانی هاوڵاتیانی خۆپێشانده‌ر بپارێزرێت، فه‌رمانه‌كه‌ش له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو دا جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یی ماڵپه‌ری غه‌دپرێس، فه‌رمانه‌كه له‌لایان حه‌یده‌ر عه‌بادی دراوه، هێزی عێراقی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت، چونكه فه‌رمانه‌كه له‌لایان فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقه‌وه‌یه، له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا هێزه‌كانی عێراق بۆ پاراستنی گیانی خۆپێشانده‌ره‌كان ده‌جوڵێنرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی غه‌دپرێس هێزه‌كه‌ی كه بۆ پارێزگای سلێمانی ده‌نێردرێت، له‌لایان هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی پشتیوانی ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌كه‌ش ده‌لێت”مەبەستی ناردنی هێزەكە بۆ پاراستنی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، دوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوەوە، ئاڵۆزی دروستبووە”.