یەكێتی: ئەوەی ڕووی دا كودەتا بوو
دوای سێ رۆژ لە بەڕێوەچوونی بەناو خۆپیشاندان كۆمەلێك چەك بەدەست هەلیانكوتایە سەر بارەگا حوكمی و حزبیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە, ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەی بەناو خۆپیشاندانەكان دەلێت:” ئەوەی كرا ”خراپ بوو“، چونكە داواكاریی خۆپیشاندەران بەو شێوەیە ناكرێت و ئەوەشی ڕووی داوە، ”كودەتا بوو“.
حامیدی حاجی غالی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەی خۆپیشاندانەكەی چەند رۆژی رابردوو، راگەیاند: “خۆپیشاندانەكە سەقەت كرا، بارەگای حزبەكان كرایە ئامانج”.
ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەوەشی خستە روو، كە لە رانیە بارەگای گۆڕان سووتاوە، ئەگەر خەڵكەكە خۆپیشاندانیان بە ھێمنی ویستبوایە، دەیانتوانی مەبەستەكانیان جێبەجێ بكرێت، گوتیشی: “بەداخەوە ئەوەی ڕووی دا خراپ بوو”.
حامیدی حاجی غاڵی دەلێت:” بەتاكید ئەوەی روویدا كودەتا بوو نەوەك خۆپیشاندان.
شایەنی گوتنە, لە چەند رۆژی رابردوو، خۆپیشاندانێك دەڤەری راپەڕین و چەند شار و چارۆچكەی دەڤەری سلێمانی گرتەوە، بارەگا حكوومییەكان و بارەگای بەشێك لە حزبەكان سووتێندرا و چەند كەسێك گیانی لەدەست داوە.