حزبوڵڵای لوبنان: ئێستا دەرفەتی دابەشكردنی ھەرێمی كوردستانە
دوای بەرێوەچوونی بە ناو خۆپیشاندان بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سنوری سەوزو نیلی كە بە هۆی تێكەلكردنی ئەجێندای سیاسی لەگەڵ داوای رەوای خۆپیشاندەران كۆمەلێك چەك بەدەست بارەگا میری و حزبیەكانی سوتاند, رۆژنامەیەكی نزیك لە میلیشیای حزبوڵلای لوبنانی رایدەگەیەنێت، كە ئێستا دەرفەتێكی گونجاوە بۆ دابەشكردنی ھەرێمی كوردستان بۆ دوو ئیدارە.
رۆژنامەی (ئەلئەخبار)ی نزیك لە حزبوڵڵای لوبنانی، كە ئەو میلیشیایە نزیكە لە كۆماری ئیسلامیی ئێران، راپۆرتێكی لەبارەی ھەرێمی كوردستان و خۆپیشاندانەكانەوە بڵاو كردووەتەوە.
لە راپۆرتەكەدا، بەرپرسێكی كورد، كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە، بەڵام پێدەچێت ئەندامی گرووپی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر بێت، رایگەیاندووە، ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ ئەوەی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رووی سیاسییەوە ”دوورەپەرێز“ بخرێ و ئیدارەی سلێمانی لە ھەرێمی كوردستان داببڕدرێت.
ھەروەك رۆژنامەكە باسی كردووە، خۆپیشاندانی بەشێك لە خەڵكی سلێمانی و تێكدان و سووتاندنی فەرمانگەكانی حكوومەت و ماڵی ھاووڵاتییان ”دەرفەتێكە“ بۆ حەیدەر حەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ”تا ئەجێندای خۆی لە ھەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات“ و سلێمانی لە ھەرێمی كوردستان جیا بكاتەوە.