وەزارەتی دارایی: مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشدەكرێت

دوای ئەوەی وەزارەتی دارای و ئابوری خشتەیەكی دابەشكردنی موچەی راگەیاند, كە وا بڕیار بوو لەم هەفتەیە وەزارەتی پێشمەرگە موچەی پێبدرابوایە, بەڵام تا ئێستا دابەشنەكراوە, بریكاری وەزارەتی دارای و ئابوری دەلێت موچەكانی دەستەو وەزارەتەكانی تر لە كاتی خۆی دابەشدەكرێت, وەزارەتی پێشمەرگەش بە هۆی دەستكاری لە موچە لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە دو كەوتووە.

 

رابەر سدیق، بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بەوەكالەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “خشتەی مووچەی فەرمانبەران هیچ كێشەیەكی تێنەكەوتووە و وەك ئەوەی بڵاوكراوەتەوە وەزارەت و دەستەكان مووچەكانیان وەردەگرن”.

بریكاری وەزارەتی دارایی بەوەكالەت لەبارەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەش گوتی “ئێمە بوودجەیەكمان بۆ دیاریكردوون و وەزارەتی پێشمەرگەمان سەرپشككردووە لە شێوازی كەمكردنەوەی مووچەكان، بەمەرجێك كەمترین ئەزیەتی مووچەی پێشمەرگەی ئاسایی بدرێت”.

رۆژی 15-12-2017، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 ی سەرجەم وەزارەت و دەستە و شوێنەكانی راگەیاند.

Back to top button