شێخ جەعفەر شێخ مستەفا : ئاگاداری ئەو هێزەنیم كەلەناو خۆپیشاندەران بەزمانی عەرەبی قسە دەكات

 

دوای ئەوەی كوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند” بەشێك لەو هێزەی لە سلێمانی تەقەیان لە خەڵك كردووە، بە زمانی عەرەبی قسەیان دەكرد”.

دەربارەی بڵاوبوونەوەی ئەو ھێزەی كە بە زمانی عەرەبی قسە دەكەن، (شێخ جەعفەر ششێخ مستەفا ) بەرپرسی یەكەكانی ٧٠ی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، ڕایگەیاند”ئاگاداری ئەو ھێزە نیم كە لەناو خۆپیشاندانەوەن و بە زمانی عەرەبی قسە دەكەن و تەنیا ھێزەكانی پێشمەرگە، پۆلیس و ئاسایش مافی ئەوەیان ھەیە بارودۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكەن”.

هەروەها ( شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ) بەرپرسی یەكەی حەفتای هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان گوتیشی “ھێزەكانی پێشمەرگە بۆ پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتییان و رێگری لە حاڵەتەكانی توندوتیژی لەنێو شاری سلێمانی بڵاوبوونەتەوە، ھێزەكانی پێشمەرگەش بۆ ئەوە بڵاوبونەتەوە بارودۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت، بۆئەوەی ھیچ كەس و لایەنێك زەرەرمەند نەبن”.

Back to top button