به‌په‌له‌: پێشمه‌رگه‌یه‌كی بریندار له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌رده‌كرێت

خواكوڕك

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ به‌ خواكوركی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیموكرات كه‌ به‌ برینداری هێنانرابووه‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ رێگری لێكرا و رێگه‌نه‌درا چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ بۆ رازی كردنی دڵی ئێرانه‌.

نیاز حاجی چاودێری سیاسی، له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: ئیزن نەدانی نەخۆشخانەنی قەڵادزە بە پێشمەرگەیەکی برینداری دێمۆکرات بۆ چارەسەری پزیشکی، هەوڵێکی دژە مرۆییە کە بەتاڵە لەهەموو بەها نەتەوەیی ئه‌خلاقییەکان. حیزبەکانی باشوور دەبێ لەبیریان نه‌چێ کە دیمۆکرات پێشمەرگە بریندارەکانی باشووری بە جلی دیمۆکراتەوە دەبرد بۆ بەغدا و چارەسەری بۆ دەکردن، بەڵام مخابن ئێستا پێشمەرگە بریندارەکانی رۆژهەڵات لە نەخۆشخانەکانیان دەردەکەن نەکا ئاغای خامنەیی تووڕە بێت!

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، چارەسەرکردنی نەخۆش و بریندار ئەرکێکی مرۆڤایەتیە و لە رەوشتی پیشەوەرانی بواری تەندروستیە، بەڵام دەست تێکەڵکردنی یەکێتی و ئێران گەیشتوە بەو ئاستەی ئەو بنەمایانەش نەهێلدرێن.

له‌باره‌ی رابردووی ناكۆكیه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌ و پارتی ئه‌و چاودێره‌ ده‌ڵێت، لە خراپترین دۆخی پەیوەندیەکانی پارتی و پەکەکە هیج کات پارتی رێگری نەکردوە و بریندارانی ئەوان رێیان لێ نەگیراوە چارەسەری بکرێن لە نەخۆشخانەکان، بگرە زۆر جار ئاسانکاریشی کردوە.

Back to top button