گۆڕان و كۆمەڵ: بەتووندی ئیدانەی سووتاندنی بارەگا حكومی و حیزبییەكان دەكەین

 

بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كشانەوەی خۆیان لە حكومەت راگەیاند و دەڵێن، پشتگریی خۆپیشاندانی مەدەنی دەكەن و ئیدانەی سووتاندنی بارەگا حكومی و حیزبییەكان دەكەن.
دەقی بەیاننامەكە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
جەماوەری كوردستان
پارتە سیاسیەكان
هەڵسوڕاوو كادرو ئەندامان و دەنگدەران

ئێمە كۆمەڵی ئیسلامیی و بزوتنەوەی گۆڕان پاش چەندین ساڵ لە خەبات لەپێناو بەرپاكردنی حوكمێكی رەشید و نەهێشتنی گەندەڵی و چەسپاندنی شەفافیەت و گۆڕینی سیسته می حوكمڕانی و نوسینەوەی دەستورویكخستن وبەسیستەم كردنی دامەزراوەكانی حوكمڕانی بەگشتی وهێزەكانی پیشمەرگەو ئاسایش بەتایبەتی و دروستكردنی كۆدەنگی نیشتمانی وە خزمەت كردنی هاوڵاتیان، وە بێلایەنكردنی دەسەڵاتی دادوەری بۆپاراستنی مافوئازادییەكانی هاولاتیانی كوردستان .

بەشداریكردنی گۆران و كۆمەڵ لەحكومەتی بنكە فراوانی كابینەی هەشت، پێویستیەكی قۆناغەكە بوو، بۆ ئەوەی وێنەی سیستەمی حوكومرانی لەهەرێمی كوردستان و پرۆسەی سیاسی راست بكرێتەوەو رۆڵێكی كاریگەرمان لەپرسی چاكسازی و ریشەكێشكردنی گە ندەڵی لەهەرێمی كوردستان هە بێت.

لێرەدا پێویستە ئەو راستیە بیربخەینەوە ،كە دەسەڵات دارانی هەرێم بەشیوازێكی بەرفراوان درێژەیاندا بە گەندەڵی سیاسی ،یاسایی ،ئابوری و دارایی و ،هەروەها بەدەر لە یاساكان ماوەی دووساڵی تریان بۆ سەرۆكی هەرێم درێژكردوەو،دواتر پەرلەمانی كوردستانیان پەكخست و كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمیان ئیفلیج كرد،وەك هەمیشە شەراكەتی راستەقینەیان قبول نەكرد وە ئامادەش نەبون چاكسازی راستەقینە ئەنجام بدریت .

دەسەلات داران بەهۆی عە قلییەت و شكستی فۆرمیی حكوم رانیان هەریمیان توشی قەیرانیكی گەورەی ئابوری و دارای كرد،دواجاربەهۆی سیاسەتی نا واقیعی و عینادی ،هەلەی ئەنجومەنی بالای ریفراندۆم كوردستانیان توشی شكست و هەرەسیكی مێژووی،سیاسی ،سەربازی، مەعنەوی،جەماوەری، ئابووری و دارایی كرد

لەدوای ڕووداوەكانی پاش ریفراندۆم ، ویستمان دەرفەتێك بدەین تاكو دەسەڵات بەدەم ئەركی قۆناغە كەوە بێت و حكومەتێكی كاتی دابمەزرێنین بۆئەوەی ئیدارەی گفتوگۆیەكی سەركەوتوو لەگەڵ بەغداد بدات و كار بۆ چاككردنی مووچە و بژێوی خەڵكی بكات و ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بكات ،دوایی پاككردنەوەی لیستی دەنگدەران لەسەدان هەزار دەنگی ساختە ، بەڵام پاش چەند مانگێك لە چاوەڕوانی دەئەرنجام بێ ئومێد بوین لە مانه وه لەم
حكومەتەدا و ئەم بڕیارەشمان پیشتر لەلایەن هەردوو لاوە وەرگیراوە لەبەر ئەو هۆكارانەی سەرەوە بە پێویستمان زانی دوای بخەین ، بۆیە ڕایدەگەیەنین:

1. كشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان وكۆمەلی ئیسلامی لەكابینەی هه شته می حكومەتی هەرێمی كوردستان.
2. لە ئیستاشدا بەپێویستی دەزانین ئەم حكومەت هەڵبوەشێتەوە و حكومەتێكی كاتی پێكبهێنرێت.
3. پشتیوانی لە هەموو داواو داخوازییە رەواكانی خۆپیشان دەران دەكەین لە چوار چیوەی خەباتی مەدەنی بێ توندو تیژی.
4. هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایشی ناوخۆ بەرپرسیارن لە پاراستنی گیانی خۆپیشان دەران وە هیچ پاساوێك نییە بۆ گرتن و ئازاردا ن وكوشتنی خۆپیشان دەران ،هەر لێرەوە داوا دەكەین هەموو ئەوانەی لەسەر خۆپیشاندان دەستگیر كراون ئازاد بكرین.هاوكات دیارده ی سوتاندنی بنكه و بارەگا ی حكومی و حیزبی ئیدانه ده كه ین وه به كارێكی ناشارستانی ده زانین.
5. هەر هەڵبژاردنێك لە كوردستان بێ پاككردنەوەی لیستی دەنگدەران هیچ ماهیەت و نرخێكی نیە و پێشتر ئەنجامەكەی مسۆگەر كراوە!

بۆ بەدیهێنانی ئامانجی گەلەكەمان وەتێپەراندنی ئەم قۆناغە لە خەباتی مه ده نی بەردەوام دەبین بۆ بەدیهێنانی ژیانێكی بەختەوەر و ئازادو دادی كۆمەڵایەتی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بەپێی دەستور و لەسەرو هەمویانەوە ماددەی 140 و هەموو فشارێك دەخەینە گەڕ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ، وە حكومەت ناچارە مل بدات بۆ داخوازیە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان، وه ئه مه ش ده كه ینه سه ره تای قۆناغێكی نوێی سیاسی ،وە كۆكردنەوەی هیزو لایەنە سیاسییەكان لە هاوپەیمانی و بەرەیەكدا بەئەركێكی هەنوكەیی ئەمرۆ دەزانین

بزوتنەوەی گۆڕان كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان 20 / 12 /2017

Back to top button