سوپای عێراقی داخلی ناو پارێزگایی سلێمانی بوو
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكورك كەوتووە ، دوێنێ شەو دوایی ئەوەی قەدەغە كردنی هاتوو چۆ لە شارۆچكەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگایی سلێمانی راگەیاندرا، هێزكی سوپای عێراقی بێ هیچ ئاڵایەكی داخلی سلێمانی بووە”.
سەرچاوەیەك لەناو ئاسایشی سلێمانی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بەخواكوركی راگەیاند، هێزكی سوپای عێراق داخلی ناو “فەرماندەی گشتی” بوونە ئەمرۆش چەند گۆڕانكاری لە فەرماندەی كراوە، وەك گۆرانكاری لە پشتێنەی ئەمنی”ساتری خۆڵ” كە زیاتر لە دوو مەتر بەرزكراوەتەوە، بۆ حەشاردانی هێزەكە”.
پێشتر ئەندامی جڤاتی گۆڕانی “كوێستان محەمەد” ئاشكرای كرد كە ئەو هێزەی تەقەیان لە خەلك كردووە بە زمانی عەرەبی قسەیان كردووە”.
سەرچاوەكە گوتیشی پاش گەیشتنی ئەو هێزە یەكێتی حوكمی سەربای راگەیاند، ئەمەشی لە راگەیاندنی فەرمی خۆی بڵاو كردەوە”.