یەكێتی: گۆڕان بەرپرسە لە سووتانی بارەگاكان

دوای ئەوەی دوێنێ بە ناوی خۆپیشاندان چەند كەسێك هەڵیان گوتایە سەر قائیمقامیەتی شارەكەو بارەگای چەند حزب و لایەنێكی سیاسی لە نێوانیشیاندا بە دیاری كراوی پارتی, بەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لەو شارە گۆڕان تۆمەتبار دەكات بەوەی هانی خۆپیشاندەرانی بۆ هێرشكردنە سەر بارەگا حیزبی و حكومییەكان داوە،

رەهبەر سەید ئیبراهیم، بەرپرسی مەڵبەندی 14ـی كۆیەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە رایگەیاند “پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆیە كۆبوونەوەیان كردبوو، پێمانگوتن، دوو كەس، هەم جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی كۆیە و هەم قایمقامییەت ئاگاداریكردنەوە، رێك ئەو بەرنامەیەی هەیانبوو جێبەجێیان كرد، بەڵام هەموو شتێكیان پێنەكرا”.

لە كۆیە بارەگاكانی پارتی، یەكگرتوو، رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتی و مەكۆی بزووتنەوەی گۆڕان سووتێندران، بەرپرسانی گۆڕان لە دەرەوەی بارەگا سووتاوەكەیان قسەیان بۆ كردین تۆمەتی هاندانی خەڵك بۆ بە لاڕێدابردنی خۆپیشاندانەكان رەتدەكەنەوە.
لە خۆپیشاندانەكانی كۆیە ئەرشیفی 300 ساڵەی شارێك بە ئاگری تووڕەیی چەند كەسێك بوو بە خۆڵەمێش، ناو باڵەخانەی قایمقامییەتی شاری حاجی قادر و دڵدار دیمەنی وێرانەكانی دوای شەڕی داعش و سوپا دێنێتەوە بیر.

شاری كۆیە بە پێنج شارۆچكە و زیاتر لە 190 گوند لە رۆژهەڵاتی هەولێر هەڵكەوتووە، لە 25 ساڵەی حوكمڕانی كوردیدا، یەكەمین جارە خۆپیشاندانی خەڵك گرژییەكی وای لێكەوتبێتەوە كە جگە لە برینداربوونی 17 كەس، كاری یەكەكە ئیدارییەكان پەكبخات.

Back to top button