بەرهەم ساڵح: بۆ چارەسەری كێشەكان داوای هەڵبژاردن دەكات
بەرهەم ئەحمەد ساڵح، لە تویتێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە، “هەڵبژاردنی بێگەرد چارەسەری قەیرانی حوكمڕانی كوردستانە”.
بەرهەم ساڵح لە تویتەكەیدا نووسیویەتی: “چارەسەر لە كوردستانە، بەدایەلۆگی هێزە سەرەكییەكانی كوردستان. باسكردن لەبەكارهێنانی هێزی عەسكەری بەغدا بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكان ماڵوێرانیە دەچێتە پاڵ كارەساتەكانی تری ئەم دوواییە، پێچەوانەی بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و عیراقیشە”.
هەروەها جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، “هەڵبژاردنی بێگەرد چارەسەری قەیرانی حوكمڕانی كوردستانە”.
بەرهەم ساڵح راشیگەیاندووە، ”خۆپیشاندانی مەدەنی و ئاشتیخوازانە مافی رەوای خەڵكە، ئەركی دەسەڵاتە بە یاسا پارێزگاری لێ بكات”.
ئاماژەشی بۆ ئەوەكردووە، “گۆڕینی ئاراستەی خەباتی مەدەنی بۆ سوتاندن و وێرانكاری لە بەرژەوەندی گەندەڵكارانە. بۆیە ئەركی هەمووانە كاربكەین بۆ پاراستنی مافی مەدەنی خەڵك و پتەوكردنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی”.