بەرهەمی بێ فڕ

 

مەسعود مەلا پەروێز
تۆیەک لە ناز و نیعمەت ژیاویت و خوێندنت لە ئینگلتەرا تەواو کردووە و بویت بە نوێنەری یەکێتی لە ئەمریکا ، هاتیتەوە و بوویتە جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئینجا بوویت بە سەرۆک وەزیرانی سلێمانی ، هاتنەوەکەتیش حیکایەتێکی تایبەتە ئێرە جێگەی گێڕانەوەی نیە ، دواتر بوویت بە جێگری سەرۆک ئەنجوومەنی وەزیرانی عێڕاق و ماوەیەک دواتر بوویت سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، کە ئەو کاتە زۆرترین پارە لای کابینەکەی تۆ بوو ، هەر لە نەوت و پارەی بووژانوەی پارێزگاکان ، کەچی هێشتا تۆ وا خۆت پیشان دادا کە کەسێکی بێ دەسەڵات و سادە و دووریت لە کوتلە و گەندەڵی ، بەڵام دەرکەوت تۆیش لەو گەندەڵانە کەمتر نیت ئەگەر زۆرتر نەبیت ، چونکە تۆیش هاتی ئەو دەسەڵاتەت بۆ درووست کردنی کەناڵی ئاسمانی و کارگەی چیمەنتۆ و دروست کردنی چاڤی لاند و چەندین پرۆژەی تر بەکارهێنا زۆر بە ژیرانە ئەمانەت کرد ، تەنها بۆ ئەوەی وای پیشانی خەڵکی سادەی کوردستان بدەیت کە داڵێکی سادە و پێاوێکی مۆدرێربیت ، هەمیشە کارەکانت بە نهێنی وشاراوە دەکرد ،

کاتێکیش لە پۆستی جێگری مالکی بوویت کە ئەوکات مالکی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بوو ، تۆ ئەوەندە دژایەتی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمت دەکرد مالکی جورئەتی ئەوە نەدەکرد هێندەی تۆ دژایەتیان بکات ، تۆ زۆر ژیر بوویت لە کارەکانت ئاخر تۆ دەتزانی کورد میلەتێکی سادە و زاکیرە لاوازە و زوو دەخەڵەتێ ، دەتوانم بڵێم تۆ پیاوێکی سیاسی و فێڵبازی دوو ڕوویت ، چونکە تۆ زۆر بەناز بەخێو کراویت ئاخر تۆیەک ئازیزێکت ئەنفال نەکرابێت و ئازیزترین کەست ئەتک نەکرابیت ، چۆن هەست بە لێپرسراوێتی دەکەیت ، بۆیە تۆ هەمیشە بێ بەرهەم بویتە و بێ بەرهەمیش دەبیت هەرچەند ناوتیش بەرهەمە

Back to top button