خواكوڕك…زانیاری له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه تاوتوێى سه‌ردانی شاندى حكومه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و پرسی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كرێت.”
نوری عوسمان، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونى ئه‌نجومه‌نى وهزیرانبه میدیاكانی راگهیانجوه.” كه بڕیاره ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 21/12/2017 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت و تێیدا چه‌ندین ته‌وه‌ر گفتوگۆی له باره‌وه بكرێت، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه، سه‌ردانی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم شاندی یاوه‌ری بۆ ئه‌ڵمانیا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ و هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر خۆپیشاندانی دوو رۆژی رابردووی به‌شێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان كه ده‌ست كه‌وتوون.” پێپشبینی ده‌كرێت لە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆت دەكرێت كە وردبینی لە فرۆشتن و داهاتی نەوتی هەرێمدا دەكات.
له به‌شێكی تریی كۆبونه‌وه‌كه‌ش باس له پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی گۆران و كۆمه‌ڵ ده‌كریت كه به فه‌رمی كشانه‌وه له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی درێژه به كاری خۆیان بده‌ن، له‌به‌ر نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر بۆ جارێكی تر خۆیان كرده‌وه به ئۆپۆزسیۆن.