ماوه‌ی پشووی سه‌ری ساڵ بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئاشكراكرا

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە، پشووی سەری ساڵی زایینی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئاشكراكرد و رایگه‌یاند: بۆ پشووی سەری ساڵ، خشتەی تایبه‌تی خۆمان ھەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵی زاینیه‌وه رایانگه‌یاندوه.” بەپێی خشتەكه‌ی ئێمە پشووی فه‌رمی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن لە 25/12/2017 کە ڕۆژی لەدایکبوونی پێغه‌مبه‌رعیسایه، دەست پێ دەکات تاوه‌كو ١/١/٢٠١٨، لە ڕۆژی ٢/١/٢٠١٨ش دەست بە دەوامی فەرمی دەکرێتەوە.