مان یونایتد ماڵئاوایی كرد و چێڵسی گه‌یشته‌ پێش كۆتایی

لەمیانی یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی (چێڵسی و بۆرنمۆس) و یانه‌ی (مانچسته‌ر یونایتد و بریستۆڵ سیتی)  رووبەرووی یەكتربوونەوە”.

لەیاریی یه‌كه‌مدا یانەی چێڵسی بە ئەنجامی (2 – 1) بردنەوەی تۆماركرد و بەفەرمی گەیشتە قۆناغی داهاتوو، هه‌رچی یاری دووهه‌میشه‌ یانەی مانچستەر یونایتد لە ئەنجامێكی چاوەرواننەكراودا بە یانەی بریستۆل دۆرا و بە (2 – 1) ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد”.

ویلیان و مۆراتا دوو گۆڵەكەی یانەی چێڵسیان تۆماركرد ، تاكە گۆڵەكەی یانەی بۆرنمۆسیش یاریزان (دان گۆسیلنگ) تۆماریكرد، له‌ یاریه‌كه‌ی تریش جۆی بریان و كۆری سمیس دوو گۆڵەكەی یانەی بریستۆڵیان تۆماركرد ، تاكە گۆڵەكەی یانەی مانچستەر یونایتدیش یاریزان (زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ) تۆماریكرد”.

بەم ئەنجامەش یانەی چێڵسی شان بە شانی یانەكانی (ئەرسناڵ و مانچستەر سیتی و بریستۆل سیتی) گەیشتە قۆناغی پێشكۆتایی، مان یونایتدیش ماڵئاوایی كرد”.

Back to top button