بایهرن میونخ دۆرتمۆندی له ئهرزدا و گهیشته پێش یاری پێش كۆتایی
لەمیانی یارییەكانی قۆناغی (16)ـی جامی یانەكانی ئەڵمانیا هەردوو یانەی بایرن میونخ و بوروسیا دۆرتمۆند لەیارییەكی لووتكەیی رووبەرووی یەكتربوونەوە”.
لەیارییەكەشدا یانەی بایرن میونخ بە ئەنجامی (2 – 1) بردنەوەی تۆماركرد و سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتوو، كه لە سەرەتادا هەردوو یاریزان (بواتینگ و توماس مولەر) دوو گۆڵەكەی یانەی بایرن میونخیان تۆماركرد ، هەرچەندە (یارمولینكۆ) گۆڵی یەكەمی دۆرتمۆندی تۆماركرد، بەڵام نەیتوانی یانەكەی بگەینێتە قۆناغی داهاتوو”.
بەم ئەنجامەش یانەی بایرن میونخ بەشێوەیەكی فەرمی گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی ئەڵمانیا”.