فواد مه‌عسوم واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی هه‌رێم و عێراقی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دیاریكرد
پاش هه‌وڵدانێكی زۆر له كۆتا جاردا سه‌رۆك كۆماری عێراق، واده‌ی دانووستاندنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقی دیاریكرد و رایده‌گه‌ێنێت.” كه دوای پشووەكانی سەری ساڵی نوێ كۆبوونەوەی راستەوخۆی وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند بەڕێوەدەچێت.
(د. فوئاد مەعسوم) سەرۆك كۆماری عێراق له باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌رێم و عێراق، رایگه‌یانوه.” دوای پشووەكانی سەری ساڵ وەفدی حكومەتی ناوەند لەگەڵ وەفدی هەرێم لەبەغدا كۆدەبنەوە.
سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” كه وه‌كو سه‌رۆك كۆمار نامەیەكم بۆ (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق و (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێم ناردووە، لە نامەكە داوام لە هەردوو لایەنەكە كردووە گفتوگۆی جدی دەستپێبكەن بۆ چارەسەری ئاڵۆزییەكان.
سه‌رۆك كۆماری عێراق باسی له‌وه‌شكردووه.”كه كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و ناوەند بە نێوەندگیری لایەنی سێیەم بەرێوەدەچێت، نێردەی رێكخراوی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رۆڵی نێوەندگیری دەبێت لەكۆبوونەوەی هەرێم و ناوەند.