د.فرسەت سوفی: چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات لەسەر نەوتی كەركووك و یەكێتی

خواكوڕك
لە نووسینێكی دا لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك د.فرسەت سوفی باس لە نامەكەی هێرۆخانی هاوسەری تاڵەبانی دەكات بۆ راگراتنی نەوتی كەركووك و سەرسورمانی خۆشی پێشان دەدات لەسەر كەناڵەكانی یەكێتی و بەرگری كردن لەو نامەیە و دەلێت جێگای سەرسورمانە.
سۆفی لە نووسینەكەی دا كە لەژێر ناونیشانی” هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له سه‌ر دۆخی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان” بەخاڵ دەنووسێت و دەلێت: یه‌كه‌م: له سایه‌ی په‌رته‌وازه‌یی و كێشه ناوخۆییه‌كانمان رۆژ به رۆژ دۆخی كوردستان به ئاراسته‌یه‌كی مه‌ترسی دارتر تێپه‌ر ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر هه‌رچی زووه خه‌مخۆرانی ئه‌م وڵاته به جدی نه‌یه‌نه پێشه‌وه، به دوور نیه دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌ربچێت. لە خاڵی دووه‌میش دەلێت : دڕدۆنگی نێوان لایه‌نه‌كان گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی به نامه‌یه‌ك داوا بكرێت نه‌وتی كه‌ركوك له رێگای هه‌رێم نه‌ڕوات، تا ئێستاش نه‌متوانیوه ناوه‌رۆكی ئه‌م نامه‌یه هه‌زم بكه‌م، كه‌چی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زۆر به جورئه‌ته‌وه داكۆكی لێده‌كه‌ن و ته‌رویجی بۆ ده‌كه‌ن، چه‌ندین ساڵه حكومه‌تی عێراق پاره‌ی پترۆ دۆلاری كه‌ركوك نادات و به ملیۆنان به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكیشی فرۆشتوه، كه‌چی ئه‌گه‌ر هه‌رێم 100000 به‌رمیل بفرۆشێت و به داتپێدانانی خودی پارێزگاری كه‌ركوك به‌شێكی پترۆ دۆلاریش دراوه،به‌ڵام ئه‌م وه‌زعه دروست كراوه.زۆر له لام سه‌یره كه‌سانێك جورئه‌تیان هه‌یه باسی شه‌فافیه‌تی نه‌وت ده‌كه‌ن كه تا سه‌رئێسقان خۆیان له ناشه‌فافی غه‌رق بوونه، حه‌قه دواین كه‌س له‌م وڵاته باسی شه‌فافیه‌ت بكه‌ن ئه‌وان بن، چونكه دیواری قاسه‌كانیان بێ بن و پۆڵاینه، له‌م وڵاته كه‌س نه‌زانێ من باش ده‌زانم كێ چی بردوه‌و كێش چه‌ندی لایه. دواتر ئه‌و وه‌فده‌ی چووه‌ته به‌غدا بۆ رێكه‌وتنی ناردنی نه‌وتی كه‌ركوك وه‌فدی حكومه‌ت بووه نه‌ك وه‌فدی پارتی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌و حكومه‌ته‌ش هه‌م ئاگاداری رێكه‌وتنه‌كه بووه‌و هه‌م یه‌كێتیشه‌و هه‌م كوڕی هێرۆخانیشه، هه‌م كه‌سێكی دڵسۆز‌و نیشتمان په‌روه‌ریشه.
هەروەها د.فرسەت سوفی لە خاڵی سێیه‌م دەنووسێت، له‌م وڵاته‌ی ئێمه رووداوێك دێت و ئه‌وه‌ی دیكه بیر ده‌باته‌وه، ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش بێت هه‌میشه هێزه سیاسیه‌كان سوود له‌مه وه‌رده‌گرن ، ئه‌گینا ئێستاش بۆ من واضح نیه كێ پارێزگاری سلێمانیه، ئایا چاره‌نووسی پارێزگای سلێمانی له ده‌ست ئه‌م دۆخه به‌ره‌و كوێ ده‌روات كه له یه‌ك كات ئێستا سێ پارێزگاری هه‌یه‌و كه‌سیش پارێزگاری فعلی نیه.
لە كۆتای خاڵی نووسینەكەی دا فرسەت سوفی دەشنووسێت، نه‌مبینیوه‌و نه‌مزانیوه له هیچ شوێنێكی دونیا میلله‌تێك ئه‌وه‌نده تینووی سه‌ربه‌خۆیی و دروست كردنی ده‌وڵه‌ت بێت و رووبارێك خوێن و فرمێسكی له‌م پێناوه رشتبێت، ئه‌مڕۆش كه ده‌رفه‌ته‌كه هاتۆته پێش ململانێی سیاسی و كه‌سی خه‌ریكه ده‌رفه‌ته‌كه له ده‌ست ده‌دات، دەشلێت، نه‌بوونی و نه‌داری خه‌ڵك و بێ موچه‌یی و هاوارو ئازاری خه‌ڵك گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار، هه‌موو لایه‌ك خۆیان له به‌رپرسیاریه‌تی برسیه‌تی خه‌ڵك بێ به‌ری بكه‌ن حه‌ق نیه پارتی و یه‌كێتی ئه‌و جورئه‌ته‌یان هه‌بێت به وتارێك یان به‌یاننامه‌یه‌ك خۆیان پاك بكه‌نه‌وه‌و خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌وه‌نده ساده‌و ساویلكه نیه به‌م دوعایه بڵێت ئامین، بۆیه كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ك له پێش هه‌مووشیان حزبه‌كه‌ی خۆم ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان به‌یه‌كه‌وه تێبپه‌ڕێنن و به هه‌رنرخێك بێت چاره‌سه‌رێك بۆ موچه‌ی خه‌ڵك بدۆزرێته‌وه.