پارتێكی عێراقی داوای بهپهلهی چارهسهری كێشهكانی ههولێر و بهغدا دهكات
حزبی ئیسلامی عێراقی، له بارهی بوونی كێشهكانی نێوان عێراق و كوردستان هۆشداری دهدات و رایدهگهێنن.”كه چارەسهرنەكردنی كێشەكانی هەرێم كاریگەری لەسەر سەرجەم پێكهاتەكان هەیە.”
لەمیانەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك، حزبی ئیسلامی عێراقی رایگەیاندووە.” لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی ئاوارەو پەنابەر لەهەرێمی كوردستان نیشتەجێن و ناتوانن بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و ناجێگیری دۆخی ئەمنی، بۆیە بەردەوام بوونی ئەو دۆخە ناهەموارە كاریگەری نەرێنی لەسەر سەرجەم پێكهاتەكان دەبێت.
بەیاننامەكەی حزبی ئیسلامی عێراقی ئاماژهی بهوهشكردووه.” كه دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پەكخستنی فڕۆكەخانەكان دۆخێكی نالەباری دروست كردووەو زیانێكی زۆری پێگەیاندوون و دۆخی ناوخۆیشی نالەبار كردووە.
حزبی ئیسلامی عێراقی داوای لە حكومەتی بەغدا كردووە.” پابەندبێت بە بەڵێنەكانی خۆی لەهەمبەر چارەی كێشەكان و سەرجەم كێشەكانیشی لەگەڵ هەرێم كۆتایی پێبهێنێت، چونكە ئەو دۆخە تەنها زیانی بۆ سەر هاوڵاتیان هەیە.