حكومه‌تی ئێران 6 لاوی تری كوردی له سێداره‌دا
له هه‌فته‌ی رابردوودا شه‌ش هاوڵاتی تری كورد، له زیندانه‌كانی سوپایی پاسدارانی ئێرانی له شاری كرماشان حكومی له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه.”
بەپێی هه‌واڵی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ھەنگاو، (مێھرداد موحەمەدی) خەڵكی كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان، رۆژی دووشەممەی رابردوو لە زیندانی دیزڵ ئاوای كرماشان لە سێدارەدراوە. ئەو ھاووڵاتیە كوردە ماوەی 7 ساڵە بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی ناوەندی كرماشان راگیرابوو.
ھەفتەی رابردووش 5 ھاووڵاتی كوردی دیكە لە كرماشان لەسێدارەدران. بە پێی ئامارەكانیش لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا تەنیا لە زیندانی دیزڵ ئاوای كرماشان 12 ھاووڵاتی كورد لە سێدارەدراون.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” حكومه‌تی ئێران به هۆكاری جیا جیا و به ناڕه‌وای و دوور له هه‌موو مافێكی مرۆڤ بوون ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردن ، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به سه‌دان رۆڵه‌ی كوردی له سێداره داوه و ژیانی له كوردستانیانی رۆژهه‌ڵات و ئێران تێكداوه.