به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌شێوه‌یه‌کی له‌ ناکاو و چاوه‌روان نه‌کراو مردنی له‌ناکاوی لێده‌که‌وێته‌وه‌

پزیشككه‌كان ده‌ڵێن.” كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ره‌ووشی ته‌ندروستی مرۆڤ و پێویسته‌ خۆمان بپارێزین.”

توێژینه‌وه‌ییه‌کی نوێی پزیشکی ئوسترالی ئه‌وه‌ی دووپاتكردۆته‌وه‌.” که‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به‌تایبه‌تی دڵ، که‌ ده‌بێته‌ هۆی توش بوونی دڵ به‌  نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان گوتووه‌” که‌ زۆر جار به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌شێوه‌یه‌کی له‌ ناکاو و چاوه‌روان نه‌کراو مردنی له‌ناکاوی لێده‌که‌وێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ هۆی بوونی کاریگه‌ری خراپ بۆ سه‌ر دڵ و نارێک بوونی لێدانی دڵ و وه‌ستانی له‌ناکاو.

بۆیه‌ پزیشکه‌کان ئامۆژگاری ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ پێویسته‌ خۆمان بپارێزین له‌ گه‌رمی به‌تایبه‌تی له‌کاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی.

Back to top button