حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی پیلانگێری له‌سه‌ر كوردستان رایگه‌یاند
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌فه‌رمی پیلانگێریهك بۆ له‌ناو بردنی كوردستان له‌سه‌ر كوردستان ئاشكرا كردوو، رایگه‌یاند، پیلانگێریهكی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر كوردستان كه هه‌ندێك خه‌ڵك بیری لێده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆیه‌كه‌م جاره به‌فه‌رمی له‌لایان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیلانی له‌ناو بردنی كوردستان راده‌گه‌ێنرێت”.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا پڕۆسەی سیاسی و ھاوكاریكردنی ئەوروپا بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدامان تاوتوێكرا، ئەوەی ئێمە ھەستمان پێكرد ئەڵمانیا و فەرەنسا دەیانەوێت یارمەتی دەری ھەرێمی كوردستان بن لە چوارچێوەی دەستووری عێراق كێشەكان چارەسەر بكرێن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كان گوتیشی” دەستێكی تێكدەر لەنێو خۆپێشاندانەكان ھەیە و دەیانەێت خۆپێشاندانەكان بەلارێداببەن”.
له‌باره‌ی پاشه‌كشه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتیشی” براده‌رانی گۆڕان ده‌مێكه له حكومه‌تدا نیین و له ئیداره‌ی خۆجێی سلێمانی هه‌ر ده‌مێننه‌وه‌و بۆ كۆمه‌ڵیش له میدیاكانه‌وه بیستوومانه و ده‌بوایه داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیان بكردایه و هۆكاره‌كانی كشانه‌وه‌یان بۆ روونبكردینایهتهوه، چونكه له كاتێكدا ئێمه داوای هه‌ڵبژاردنمان له ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوو كردووه، هیچ پاساوێك بۆ كشانه‌وه له ئێستادا نابینین”.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها گوتیشی” ئه‌م پرسه بابه‌تی یاسایشی تێدایه و ده‌بێت ئه‌و وه‌زیرانه ده‌ست له كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن و سه‌رۆكوه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام ئێمه چوار ساڵه پێكه‌وه‌ین ئه‌وان ئێستا په‌نا بۆ كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌به‌ن كه چه‌ند مانگێك ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن”
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی ده‌رباره‌ی نامه‌ی سه‌رۆككۆماری گوتیشی”به‌ڵی نامه‌ی سهرۆككۆماریمان پێگه‌یشتووه‌و ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌و دیداره و هیوادارین سه‌رۆككۆمار رۆڵی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و گفتوگۆیانه ببینێت”.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها له‌باره‌ی خۆپێشاندان و پاكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان گوتیشی”ئێمه وه‌ك حكومه‌ت و حزبیش ئاماده‌ی هه‌موو كارێكین و ئه‌وه كاری كۆمیسیۆنه. خۆ ئه‌وانه‌ی مردوون هه‌موویان پارتی نیین و خه‌ڵكی هه‌موو لایه‌نه‌كان مردوون”.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌وه، نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: “دابه‌شكردنی مووچه ئێستا و مانگه‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت”. هه‌روه‌ها گووتی: “به‌غدا رێگه نادات سوود له نه‌وتی كه‌ركووك وه‌ربگرێت و هه‌رێمی كوردستان بینێرێته ده‌ره‌وه یان خۆیان بیفرۆشن و پاره‌كه‌ی بدرێته مووچه و ره‌وشی خه‌ڵكی پێ چاكبكرێت”.
سەبارەت بە كەمكردنەوەی مووچەی پێشمەرگە سەرۆكی حكومەت ئاشكرای كرد: “لەگەڵ وەزیری دارایی بەردەوام لە دانیشتنداین بۆ ئەوەی بزانین چۆن رێكی بخەین، دەبێ وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی 70 و 80 دەبێ یارمەتیدەربن ھەوڵدەدەین كێشەركانیان چارەسەر بكەین”.