ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا: شكه‌ستی كه‌ركووك ته‌نها شكه‌ستی كورد نه‌بوو به‌ڵكو شكه‌ستی راسته‌قینه‌ی ئه‌مریكا بوو
مایكیل هایده‌ن، سه‌رۆكی ده‌زگایی هه‌واڵگری ئه‌مریكا(سی ئای ئه‌ی) له‌باره‌ی كه‌ركووك رایده‌گه‌ێنێت” ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركووك روویدا شكه‌ستی ئه‌مریكا بوو، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”تێدەگەم كە بەداخەوە زۆر گرنگی بە دەستێوەردانەكانی ئێران نادرێ، ئەوەی لە كەركوك روویدا، هاوشێوەی ئەوەش لە رەققە هاتە ئاراوە، دوو هێز كە ئێمە راهێنانمان پێكردبوون، پێكەوە لە كەركوك رووبەرووی یەكتربوونەوە، ئەمەش بەراستی دەرئەنجامێكی دڵخۆشكەر نییە بۆ سیاسەتی ئەمریكا”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌زگایی هه‌واڵگری ئه‌مریكا ده‌شلێـ”ئەوە كورد بوون كە هاوپەیمانی راستەقینەی ئێمە بوون و داعشیان تێك‌شكاند، بەڵام هەست دەكەین كە پشتی ئەوانمان بەردابێ ئەوەی كێشە ئاڵۆزەكانی ئەو ناوچەیە چارەسەر بكەین، ئەمەش رووبەرووی زۆر دژواریمان دەكاتەوە”.
هه‌ر له‌باره‌ی كه‌ركووك سه‌رۆكی ده‌زگایی هه‌واڵگری ئه‌مریكا ده‌شلێـ” ئەوەشی پەیوەندی بە پاشەكشەو رووبەروو بوونەوەی ئێران هەیە، دەبێ بە جیدی قسە لەگەڵ توركیای هاوپەیمانمان بكەین، كوردستان لە ئارادایەو دەبێ توركیا مافی ئۆتۆنۆمی كوردەكان بە فەرمی بناسێ، ئەم دیالۆگەش لەگەڵ توركیا بە جیدی و فەرمی لە ئارادایە”.
شایانی باسه”پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.