سۆران سێوه‌كانی: ئێران ئاماده‌كاری ده‌كات له‌ سنوری سلێمانی هێزی هاوشێوه‌ی حوسیه‌كان دروست بكات

له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ژێر ناوی داواكاری باشتركردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، هه‌ریه‌كه‌ له‌” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌رهه‌م ساڵح و شاسوار عه‌بدولواحید و گروپێكی ناو یه‌كێتی” ده‌ستیان كردووه‌ به‌ خۆپێشاندان و سوتاندنی باره‌گاكانی حزبی و باره‌گای حكومه‌ت كردووه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی شاری سلێمانی سۆران سێوه‌كانی، ده‌لێت ئێران ئاماده‌كاری ده‌كات له‌ژێر ئه‌م دۆخه‌ی پارێزگای سلێمانی هێزی هاوشێوه‌ی حوسیه‌كان دروست بكات”.

ئه‌و توێژه‌ره‌ هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئێران دەیەوێت سلێمانی لە کوردستان دابڕێنێت، تا بۆی بکرێت ھەوڵەکەوە لە سلێمانییەوە بۆ کۆیە لە کۆیەشەوە بۆ ھەولێر، جارێ کار لەسەر سنووری سلێمانی دەکات، ھەروەک چۆن حووسییەکانی یەمەنی بەرداوەتە گیانی یەمەن، لێرەش بەناوی جۆراوجۆر خەڵک بەر دراوەتە گیانی سلێمانی و جاران بەس قسە بوو، بەڵام دواتر لە 17ی شوباتدا بەرد بەکار ھێندرا و ئێستا چەکی قورس بەرەو ڕووی بارەگاکان بەکار دەھێندرێت و لە ڕانیە شەڕە تەقە کراوە، ئەمەش دەرخەری قۆناغێکی نوێیە لە شارەکە”.

سۆران سێوه‌كانی ڕاشیگه‌یاند : پارتی کرێکارانی کوردستانیش” لە ھەوڵ دایە و ھانی سوپای تورکیا دەدات بۆ ئەوەی ئەو سوپایەش هێرش بکاتە سەر سنوورەکانی کوردستان، ”ئەمەش بە فیتی ئێرانە، جگە لەوەی ھەوڵێک ھەیە لە بەغداوە سوپای عێراق بۆ کوردستان بهێندرێت، ده‌شلێـ”یەکێتی ئێستا رادەچڵەکێت لە سنوورەکەی چی کراوە، بۆیە ڕەنگە ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت، دوور نییە دۆخەکە بەرەو ئاراستەیەکی زۆر خراپ بڕوات”.

 

 

Back to top button