بافل تاڵه‌بانی ده‌ست و پێوه‌ندیه‌كانی لاهور جه‌نگی ده‌برێت
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی دا ” بافل تاڵه‌بانی” كوره گه‌وره جه‌لال تاڵه‌بانی، به‌شدار له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك، وێنه‌یه‌كی خۆی و وه‌ستا حه‌سه‌ن، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی بڵاو كردۆته‌وه له وێنه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، لهسهردانێكم بۆ لای وه‌سا حه‌سه‌ن، دوو وێنه‌ی له‌گه‌ڵ پۆسته‌كه‌ی له فه‌یسبووك داناوه”.
چاودێرانی سیاسی له‌و باره‌یه‌وه، بافل تاڵه‌بانی كه پێشتر ” پێناسه‌ی به‌رپرس له‌كاروباری تیرۆری پێدراوه” له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی لاهور جه‌نگیه، له‌ناو هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری سلێمانی، پێشتریش باس له ناكۆكی قوڵی نێوان ” بافل و لاهور” له‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، بڵاو كرایه‌وه”.
بۆچوونی چاودێرانی سیاسی له‌باره‌ی جوڵه‌كان و قسه‌كانی بافل تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ” هه‌رێمی كوردستان، دۆخی پارێزگای سلێمانی دا” به‌جیاواز له قسه‌كانی لاهور جه‌نگی ده‌رده‌كه‌وێت، بافل تاڵه‌بانی كه ناوه‌رۆكی خیانه‌ته‌كه پێكهاتبوو له دابه‌شكردنی كوردستان، بۆ سه‌ر دوو ئیداره، پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی له‌كه‌ركووك، چاره‌سه‌ر كێشه‌ی ناو یه‌كێتی و كۆنگره‌ی یه‌كێتی، بۆچوونی وه‌ك هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و قوباد تاڵه‌بانی لێهاتۆته‌وه، وه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كرێزی و كوردستانێكی به‌هێزدایه، له‌باره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش، خستۆته سه‌ر لاهور بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی به‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌ویان بڕیوه، چونكه پێشتر ئه‌و پێشنیارێكی وای خستبووه، روو گوایه، هێزێكی هاوپه‌یمانان و عێراقی و پێشمه‌رگه له مه‌كته‌بی خالید، به‌هاوبه‌شی ئه‌و ناوچانه به‌رێوه ببه‌ن، لهكهناڵهكانیشدا رێكه‌وتنه‌كه‌ی خستبووه روو، به‌ڵام كه پیلانگێریه‌كه سه‌رتاسه‌ری گرته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌زۆر شوێن وای راگه‌یاندووه، كه له‌پشته‌وه چه‌قۆی لێدراوه له‌لایان بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی”.
چاودێرانی سیاسی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خستۆته روو كه له‌ئێستادا بافل تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت ده‌ست و په‌یوه‌ندی لاهور جه‌نگی له‌ناو ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كۆتایی پێ بهێنێت، ده‌زگاكان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌ربهێنێت سه‌ردانیشی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێناسه ده‌بێت بۆلای وه‌ستا حه‌سه‌ن”.