یەكێتیی زانایانی كوردستان هۆشداری ده‌دات له‌ پیلانگێریه‌ك بۆ له‌ناو بردنی كوردستان

ئه‌مرۆ 21ی 12ی 2017 یه‌كێتی زانایانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری ده‌دات له‌ پیلانگێریه‌ك بۆ له‌ناو بردنی كوردستان و وه‌ك له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ده‌لێـ”،ماوەی چەند رۆژێكە چەند خۆپیشاندانێك بەشێكی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، كە بەداخەوە توندوتیژی بەخۆیەوە دیت و دواجار قوربانی و برینداری لێكەوتەوە، بێگومان خۆپیشاندان مافێكی سروشتی تاكەكانی كۆمەڵگەیە وەك گوزارشتكردن لە داخوازییەكان، بەڵام گرنگە ئەم مافە بەشێوازێكی شارستانییانەی دوور لە توندوتیژی بەڕێوەبچێت.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی دا یه‌كێتی زانایانی كوردستان ده‌شلێـ”دوور نییە دەستێكی دەرەكی دوژمنكارانە بەجۆرێك لە جۆرەكان خۆی بخزێنێتە ناو رووداوەكان بۆ جێبەجێكردنی پیلانەكانیان بۆ تێكدانی باری سیاسی و كۆمەڵایەتی كوردستان، بۆیە دەبێ هەستیاربین لە هەنگاوەكان و ئەم لایەنەمان هەمیشە لەبەرچاو بێت، لەبەشێكی تری بەیاننامەكە هاتووە، هەر هەنگاوێكی توندوتیژی رووی جوانی داواكارییەكان دەشێوێنێت و بەپیروەهاتنی خواستەكانیش سست و لاواز دەكات، لێرەوە داوا لە هەموو لایەك دەكەین لەم دۆخە ناسكەی هەرێمی كوردستان، دان بەخۆدابگرن، بەهیچ شێوەیەك دەست بۆ خوێنی رۆڵەكانی ئەم كوردستانە نەبەن، هەروەك داوا لە هاووڵاتییان دەكەین لە هەنگاوەكانیان دووربن لە دەستبردن بۆ شوێنە پیرۆزەكان و قوتابخانەو نەخۆشخانەو كتێبخانە گشتییەكان و سەرجەم داودەزگا میرییەكان و موڵكی تایبەتی هاونیشتمانییان و بنكەو بارەگاكان، كە ئەمە وێڕای ناشارستانی، بە هیچ شێوەیەكیش لەگەڵ رەوشت و بەها جوانەكانی میلەتی كوردو مرۆڤی مسوڵمان یەكناگرنەوە.

 
لە بەیاننامەكەی یەكێتیی زانایان هاتووە، وێڕای ئەوەی ئەمڕۆ كوردستان بە قۆناخێكی سەخت تێپەڕ دەبێت بەتایبەتی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان لەوپەڕی تەنگەبەری و ناخۆشیدایە، بەڵام دووریش نییە دەستێكی دەرەكی دوژمنكارانە بەجۆرێك لە جۆرەكان خۆی بخزێنێتە ناو رووداوەكان بۆ جێبەجێكردنی پیلانەكانیان بۆ تێكدانی باری سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان، بۆیە دەبێ هەستیاربین لە هەنگاوەكان و ئەم لایەنەمان هەمیشە لەبەرچاو بێت”.
یه‌كێتی زانایانی كوردستان له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌شلێـ”، داوا لە مامۆستایانی ئاینی بەڕێز دەكەین دووپات لەسەر ئەم بەها جوانانە بكەنەوە، وەك داوا لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كاری رژد بكات بۆ چاككردنی باری گوزەرانی هاووڵاتییان و پێدانی مووچەی فەرمانبەران كە ئەمە زەقترین داخوازیی هاووڵاتییانە. چیتر ئەم دۆخە چەقبەستووە وەك خۆی نەمێنێتەوە. هەروەك ئەركی لایەنە سیاسییەكانە رەچاوی یەكڕیزیی نیشتمانی بكەن.
Back to top button