پەرلەمانتارانی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر کورد هۆشداری دەدەنە عەبادی

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق لە رێگای حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی كەركووك و چەند ناوچەیەكی كوردستانیان داگیركرد, دواتریش لە چەندین رووبەرووبوونەوە لەگەڵ هێزی پێشمەرگە شكستی خوارد, لە ئێستادا لە رێگگای فشاری ئابووری و داخستنی سنوۆو فڕۆكەخانەكان دەیانەوێت شكست بە حكومەتی هەرێمی كوردستان بهێنن, لە بەرامبەر دەست پێنەكردنی گفتوگۆو فشاری ئابووری ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەوروپا نامەیەك بۆ سەرۆك  وەزیرانی عێراق دەنێرێن.لە نامەكەی گرووپێکی پەرلەمانتارانی یەکێتیی ئەورووپا کە لە تێکڕای فراکسیۆنەکان پێکهاتوون، هۆشداری دەدەنە (عەبادی) و داوای دەستبەجێ دانوستانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لێ دەکەن.

لە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا گرووپێک لە پەرلەمانتارانی دۆستی کوردستان نامەیەکیان ئاراستەی (فێدەریکا مۆگەرینی)، بەرپرسی سیاسەتی ئاسایش و دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا کرد و تێیدا داوای داڕشتنی سیاسەتێکی هاوسەنگی یەکێتیی ئەورووپایان کردبوو بەرامبەر عێراق و هەرێمی کوردستان و بینینی ڕۆڵێکی زیاتری یەکێتیی ئەورووپا لە نزیککردنەوەی بەغدا و هەولێر و گەرەنتیکردنی مافەکانی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور، لە هەنگاوێکی نوێدا، گرووپێک پەرلەمانتاری ئەورووپایی لە تێکڕای فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا، نامەیەکیان ئاراستەی (حەیدەر عەبادی) کردووە، کە تێیدا نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە دانانی ئابلۆقە و داخستنی فرۆکەخانەکان و کەمکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دەردەبڕن.”

لە نامەکەدا کە دەقی وەرگێڕدراوی بە کوردی هاتووە، پەرلەمانتاران دەخوازن حکوومەتی (عەبادی) دەستبەجێ گفتوگۆی ئەرێنی و بنیادنەر لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات و، داواش دەکەن وەک نیازپاکی (حەیدەر عەبادی) بەیاننامەیەک بڵاو بکاتەوە، کە تێیدا جەخت لەسەر کیانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.

لە لێدوانێکدا، (دلاوەر ئاژگەیی)، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، وێڕای پێشوازیکردن لەو نامەیەی پەرلەمانتارانی ئەورووپا، ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا و لە چوارچێوەی چالاکییەکانیان، بەردەوام کاریان لەسەر ئەوە کردووە کە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ فشار درووستکردن لە سەر لایەنی بڕیاربەدەستی یەکێتیی ئەورووپا لە لایەک و حکوومەتی فیدراڵیی عێراقیش لە لایەکی دیکەوە و ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ بە دەستھێنانی پاڵپشتیی زیاتری ئەورووپا بۆ ھەرێمی کوردستان.

Back to top button