ترەمپ بۆ وڵاتانی ئیسلامی یان لەگەڵ ئیسرائیل یان هاوكارییەكان دەبڕین,كە عێراق لەسەرووی لیستەكەیە

 

تۆڕی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریكی، ئاشكرای كرد، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕووبەڕووی مەترسی دۆڕانی دۆسێیەك لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێتەوە كە پەیوەندی بە ئۆرشەلیمەوە هەیە، لەوبارەشەوە، پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی لە بڕینی هاوكارییەكانی بۆ ئەو وڵاتانە كرد، كە هاودەنگن بۆ بڕیارەكە.

تۆڕەكە لیستی ئەو 10 وڵاتەی ئاشكرا كرد، كە زۆرترین یارمەتی دارایی لە ئەمریكا وەردەگرن، زۆرینەشیان لە هاوكاریی سەربازییە و لە ساڵی 2016 ئەمریكا بەو وڵاتانەی بەخشیوە، لەسەرووشیانەوە، عێراق دێت.

بەپێی یلستەكە، عێراق بڕی 3.7 ملیار دۆلاری وەك هاوكاریی لە ئەمریكا وەرگرتووە، بەدوای ئەویشدا ئیسرائیل دێت بە 3.1 ملیار دۆلار و پاشان ئەفغانستان و میسر و ئوردن و پاكستان.

هەڕەشەی ترەمپ و باڵیۆزەكەی

ترەمپ، دوێنێ چوارشەممە 21/ 12/ 2017 هەڕەشەی بڕینی هاوكارییەكانی ئەمریكای لەو ولاتانە كرد، كە دەنگ دژ بە بڕیارەكەی لەبارەی ئۆرشەلیمەوە دەدەن و گوتی: ئەوان سەدان ملیۆن دۆلارمان لێوەردەگرن، ڕەنگە بگاتە ملیاریش، پاشان دەنگ لە دژ ئێمە دەدەن. ئێمە چاودێریی ئەو دەنگدانە دەكەین، با دەنگ بدەن لە دژمان، ئێمەش پارەیەكی زۆرمان بۆ دەمێنێتەوە.

هاوكات، نیكی هالی، باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، لەنامەیەكدا بۆ باڵیۆزی ئەو ولاتانە، ڕای گەیاند، سەرۆك ترەمپ چاودێریی دەنگدانەكە دەدات، ئێمەش ناوی وڵاتەكان دەنووسین.

 

هاوكارییەكان پەیوەستن بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكاوە

بەپێی “سی ئێن ئێن”، هەڕەشەكە ئیسرائیل ناگرێتەوە، چونكە دەنگ بەو بڕیارە نادات، بەڵام هەموو ئەو وڵاتانەی كە لەلایەن ئەمریكاوە هاوكاریی دەكرێن، لەسەرووشیانەوە عێراق و پاشان ئۆكرانیا و میسر و پاكستان، ڕووبەڕووی هەڕەشەكە دەبنەوە.

Back to top button