بەرپرسێكی گۆڕان: یەكێتی دەستی لەگەڵ عەبادی تێكەڵ كردووە و لە 16ی ئۆكتۆبەر كەركووكی فرۆشتووە

دوای ئەوەی میلیشاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی لە 16ی ئۆكۆتبەر كەركووكیان داگیركرد, كە رووداوەكە كاریگەری گەروەی خستۆتەتە سەر باروودۆخی گشتی كوردستان, ئەندامێكی جڤاتی گشتیی گۆڕان بە توندی ڕەخنەی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گرت و بەوە تۆمەتباری كرد كە دەستی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق ”تێكەڵ كردووە“ و ”لە 16ی ئۆكتۆبەردا كەركووكی فرۆشتووە“.
خەلیل سەركانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاندووە: ”پێویستە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لوولەی تفەنگەكانی ئاراستەی گەنجان نەكات، چونكە قەیرانی دارایی تەنگی بە خەڵكی ھەڵچنیوە، ئێستا كادیری پارتی ھەیە دینارێكی پێ نییە، ھەروەھا كادیری گۆڕان و یەكێتی و حزبەكانی دیكەش بە ھەمان شێوە”.
ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی گۆڕان جەختی لەوە كردەوە: ”یەكێتی لەم ناوچەیەدا دەسەڵاتی ھەیە و دەستی لەگەڵ عەبادی تێكەڵە و لە ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەردا كەركووكی بە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی فرۆشتووە”.

 

Back to top button