هەڵسوڕاوێكی گۆڕان, بەهۆی رێككەوتنی گۆڕان و یەكێتی بارەگاكانمان سوتان

دوای ئەوەی لە ماوەی چوار رۆژی بە رێوەچوونی بەناو خۆپیشاندان لە چەند شارو شارۆچكەیەكی زۆنی سەوز ونیلی, كە چەند چەك بەدەستێك هەلیان كوتایە سەر بارەگا حزبی و حكومیەكانی ناوچەكە چەند كەسێك كوژران و بریندار بوون, هەڵسوڕاوێكی بزووتنەوەی گۆڕانیش هۆكاری سوتانی بارەگاكەی رێككەوتنی حزبەكەی بووە لەگەڵ یەكێتی
عەبدولڕەحمان ئەبابەكر، ھەڵسووڕاوی گۆڕان ڕایگەیاندووە: ”ھێرشی ئەم دواییەی خەڵك بۆ سەر بارەگاكانی گۆڕان پەیوەندی بەو ڕێككەوتنە ھەبوو كە گۆڕان لەگەڵ یەكێتی كردی“.
ڕوونیشی كردەوە: ”لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە جیا لەوەی كوردستان دۆخی جارانی نەگرتەوە، رێككەوتنی گۆڕان و یەكێتیش بەھەمان شێوە بەھۆی ئەو ڕووداوەوە تێكشكا، گۆڕان بەھۆی 16ی ئۆكتۆبەرەوە تووشی ڕەخنەی زۆر ھات، چونكە دەبوو لە راگەیاندن ئەوە زۆر باس بكرێت، بەڵام بەھۆی ڕێككەوتن لەگەڵ یەكێتی، دەستی بەسترابوو”
دووپاتیشی كردەوە: ”ئەوەی لە كوردستان ڕوودەدات، دەرئەنجامی 16ی ئۆكتۆبەر بوو“.

Back to top button