نەوشێروان پیلانێكی مەترسیداری دارێشتووە .. بزانە پیلانەكە چیە

خواكوڕك
لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا بەشی كوردی یوسف محمەد باس لە تەقینەوەی جەماوەری دەكات و دەلێت ئەگەر هەیە تەقینەوەیەكی گەورە لە ناو كوردستان رووبدات و لەبەر نەبوونی مووچە و بووجەی كوردستان دەلێت من وا هەست دەكەم.
 
جارێكی تر یوسف محمەد كۆی ئەو قەیرانی دارای دەخاتە ئەستۆی پارتی، لەبەرامبەردا چەند رۆژێكە باس لەوە دەكرێت هۆكاری قوڵبوونەوەی قەیرانەكانی دارا و نەبوونی مووچە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە پێنج مانگ بەرلەئێستا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نەوتی كەركووكی لەرێگای بۆری نەوتی كوردستان راگرتووە بە تانكەر لەرێگای چەند پرۆژەیەكی وەهمی لەئێرانەوە فرۆشتووە، لەو نەوتەشدا پشكی نەوشێروان مستەفا رۆژانە بە 45 هەزار بەرمیل بەركەوتووە،
 
ئەمە لێدوانەی یوسف محمەد پاش ئەوە دێت كە نەوشێروان مستەفا كوردستانی بۆ جارێكی تر جێ هێشتوو و لەگەڵ جێ هێشتنی كوردستان شەڕی راگەیاندنی لەنێوان باڵێكی ناو یەكێتی دژی پارتی دەستی پێكردوو، كادیر و بەرپرسانی گۆڕانیش لەتەك یەكێتی هێرشی تووند دەكەنە سەر پارتی، چاودێرانی سیاسیش مەترسی تر دەخەنە روو لەئەگەری تەقینەوە جەماوەری دا.
 
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە چوونە دەرەوەی نەوشێروان مستەفا و تەقینەوەی پەیوەندیەكانی باڵی دەسترۆیشتوو و قورخكاری یەكێتی لەگەڵ پارتی پەیوەندی بە پیلانێكی مەترسیدارەوە هەیە كە هێرۆخانی خێزانی تاڵەبانی دەیەوێت ئەو ئەركە بگرێتە دەستوو كوردستان بەرەو دۆخێكی تاریك ببات.
 
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە بەڵام ساتەنگی بەردەم نەوشێروان و هێرۆ بۆ جێبەجێ كردنی ئەو پیلانە باڵی ناوەندی بریارە كە رێگا بە دابەش كردنی كوردستان نادات و لەگەڵ جیاكردنەوەی سلێمانی دا نیە.
Back to top button