رووسیا بڕیارێكی دژی په‌یه‌ده ده‌ركرد له سوریا و بێ به‌شی كرد
سه‌باره‌ت به به‌ژداری (په‌یه‌ده) له دانووستاندنه‌كانی دیالۆگی نیشتیمانی له سوریا، نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى روسیا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى سوریا رایگه‌یاند.” كورد نابێته كۆسپ له به‌رده‌م بهڕێوەچونی دانوستانه‌كانى دیالۆگى نیشتیمانیدا لە سوریا و په‌یه‌ده به‌شدارى له‌و دانوستانانه‌دا ناكات.”
به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22/12/2017 ، (ئه‌لیكسانده‌ر لاڤینتیڤ) نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى روسیا و سه‌رۆكی شاندی ڕوسیا بۆ گفتوگۆكانی (ئه‌ستانا) له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه ئاژانسی (RT)ی ڕوسی بڵاویكردووتهوه ڕایگه‌یاند “لیسی به‌شداربووانی كۆنگره‌ی گفتوگۆی نیشتیمانی سوریا كوردانی پارتى یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده)ى تێدا نییه”.
نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى روسیا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى سوریا ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه” كه كورد نابێته كۆسپ له‌به‌رده‌م دیاریكردنی واده‌ی كۆنگره‌ی گفتوگۆی نیشتیمانی سوریا”.