نوێ…مووچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستكاری ناكرێت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش له‌و باره‌وه دڵنیایی ده‌دات
جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به تایبه‌تیی تر پێشمه‌رگه‌ی ئاسایی رایدهگهێنێت.” پرسی مووچەی پێشمەرگە یەکلا دەبێتەوە و بڕیاریش دراوە کەمکردنەوەی مووچە پێشمەرگەی ئاسایی نەگرێتەوە.”
وه‌كو زانراوه بەھۆی قەیرانی دارایییەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە، کە مووچەی هێزه ئه‌منییه‌كان له ئێستادا كه‌مبكرێنه‌وه پاشكه‌وت بكرێت، چەند رۆژێکیشە وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی ئەو پرسه یەکلا بکاتەوە و لیستی نوێی مووچە ئامادە بکات، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی نۆ دابەش بکرێت، به‌ڵام به مه‌رجێك ده‌ستكاری مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئاسایی نه‌كرێت.
لیوا (سالار جەباری) جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، رایگه‌یاندوه.” له‌م رۆژانه ئەو پرسه یەکلا دەکرێتەوە و لیستی مووچەش ئامادە دەکرێت و، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، لەبەر ئەوەی پارە ئامادەیە بۆ دابەشکردن.”
لیوا (سالار جەباری) باسی له‌وه‌شكردووه ” كه کەمکردنەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، پلەدارەکان دەگرێتەوە و بڕیار دراوە کە پێشمەرگەی ئاسایی نەگرێتەوە.”