ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كرێنه‌وه كه باس له هاتنی سوپایی توركیا ده‌كرێت بۆ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ده‌نگۆ و هه‌واڵی چەند میدیایەکی عێراقی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند: هیچ هێزێکی تورکیا نه‌هاتۆته ناو ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل، ئەوەی هەیە تەنیا ئاڵوگۆڕکردنی هێزەکانی تورکیایە.”
(محه‌مه‌د تاهیر) جێگری بەڕێوەبەری گشتیی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له هاتنی هێزی سه‌ربازیی توركیا بۆ ناو ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌كه‌ن و دووپاتی كرده‌وه.” كه هیچ هێزێکی تورکیا نه‌هاتۆته دەروازەکەوه، ئەوەی هەیە تەنیا ئاڵوگۆڕکردنی هێزەکانی تورکیایە كه لە ناوچەی باشیکن و هیچ هێزێکی دیکە لە سنوورەکەمان داخیل نەبووە .
ئه‌مه‌ش ره‌تكردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و ده‌نگۆ و هه‌واڵی چەند میدیایه عێراقییه بوو كه ئاماژه‌یان به‌وه دابوو سوپای تورکیا چووەتە نێو دەروازەی ئیبراهیم خەلیله‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” لە دوای په‌لاماری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا له ساڵی 2014 حکومەتی تورکیا هێزێکی سه‌ربازیی هێنایە ناوچەی باشیک و له‌وێ جێگریری كردن و تا ئێستاش له‌و ناوچه‌یه ماون .