سوپای عێراق به فه‌رمانی عه‌بادی به 8 كۆپته‌ره‌وه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بچنه نێو سلێمانی
پاش گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌یی پارێزگای سلێمانی و تێكچوونی ره‌ووشی ته‌نهاهی شاره‌كه،له ئێستادا عه‌بادی چاوه‌ڕێی وه‌ختێكی گونجاو ده‌كات بۆ ناردنی هێز بۆ نێو شاره‌كه و هه‌ندێك حزبی سیاسی كوردستانیش هانی عه‌بادی ده‌ده‌ن بۆ هێنانی هێز بۆ شاره‌كه.”
مالپه‌رى”غه‌دپرێس” له هه‌واڵیكدا رایگه‌یاندوه.” كه سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى عێراقى رایگه‌یاندوه به فه‌رمانى (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، فیرقه‌ى بژارده له پۆلیسی فیدڕاڵى به ته‌واوى چه‌ك و فڕۆكه‌وه ئاماده‌كارى كردوه بۆ هێرش كردنه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌كاتى پێویستدا.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، ئاشكراى كردوه.” كه عه‌بادى فه‌رمانی كردووه به فیرقه‌ى بژارده، تاكو به هه‌موو چه‌ك و پێداویستیى سه‌ربازییه‌وه له ئاماده‌باشی ته‌واو دابن، بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى پێویستدا به‌ره‌وه شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان جووڵه‌یان پێبكرێت، به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاسایشی هاوولاتیان.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى بۆ میدیاكانى عێراق ئاشكرا كردووه.” كه فه‌رمانكراوه 8 كۆپته‌رى جه‌نگیی جۆرى می 35 و میى 34 له بنكه‌ى كه‌یوان و حوڕییه له كه‌ركووك، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئاماده بكرێن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانراوه.” كه خه‌ڵكی كوردستان جارێكی تر قبوڵ ناكه‌ن كه سوپا و له‌شكری عێراقی پێبنێته نێو كوردستان و ئه‌و ئه‌گه‌ره له‌گۆڕ ده‌نێن و ناهێلن سلێمانی وه‌كو كه‌ركوك لێبكرێت و گه‌ر حكومه‌تی عێراق هه‌ڵه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بكات ئه‌وات به توندترین شیوه رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.