لاهور پەڕو باڵی مەحمود سەنگاوی دەکات
تا دێت کێشەکانی ناو یەکێتی پەرە دەستێنن و لاهور جەنگیش بەردەوامە لە لادانی ئەو بەرپرسانەی کە سەر بە باڵە نەیارەکانی ئەون.
لەو سەروبەندەدا و بە بیانوی خراپی دۆخی ڕاپەڕین و بوونی خۆپیشاندان،عەدنانی حەمەی مینا بەرپرسی مەڵبەندی ڕاپەڕین کە لەسەر مەحمود سەنگاوی مەحسوبە لادەبرێت و بورهانی سەعید سۆفی کە سەربە باڵی لاهورە لە شوێنی دادەنرێت.
پێشتر وەک پشتیوانی لە وتەکانی لاهور بورهان سەعید لە چەندین لێدوان ڕایگەیاندبوو کە مەکتەبی سیاسی یەکێتی شەرعیەتی نیەو پێویستە کۆنگرە بەزوویی ئەنجام بدرێت،دانانی سۆفیش لە ئێستادا کارکردنی پێشوەختەی لاهورە بۆ خۆ بەهێز کردنی باڵەکەی خۆی و پەڕوباڵکردنی باڵەکانی دیکە.