جارێكی تر سه‌ربه‌خۆخوازان سه‌ركه‌وتن
به‌پێی ئه‌نجامه به‌رایه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌ته‌لۆنیا، جارێكی تر پارته سه‌ربه‌خۆخوازانی كه‌ته‌لۆنیا، سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست هێناو به‌گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تایه‌كان، له‌كۆی 134كورسی 70 كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێناو، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنه له كه‌ته‌لۆنیا، به هه‌ڵبژاردنی یه‌كڵاكردنه‌وه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كه‌ته‌لۆنیا له‌لایان پارته سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان، بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا”.
پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كه‌ته‌لۆنیا و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی له‌و هه‌رێمه، حكومه‌تی ئیسپانیا هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌قتی له‌و هه‌رێمه راگه‌یاند، به‌ڵام جارێكی تر پارته سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان، توانیان جارێكی تر سه‌ركه‌وتوو بن به‌وه‌ی له كۆی 135 كورسی 70 كورسیان به‌ده‌ست هێنا”.
له‌و باره‌یه‌وه کارلێس پۆژیدمۆنت، سەرۆکی لەکارلادراوی هەرێمەکە داوای لە مەدرید کرد، رێز لە خواستی خەڵکەکەی بگرێت و رایده‌گه‌ێنێت”ئەوان دەبێت زیندانییەکان ئازادبکەن و هەروەها گرنگترینش ئەوەیە دەست بە رەچەتەی سیاسی بکرێت، ئەو رەچەتە سیاسییەی کە هەرگیز بەڕێز راخۆی هەوڵی بۆ نەداوە. ئەو دەبێت دەست بە چارەسەری سیاسی بکات. بەڕێز راخۆی و هەروەها حکومەتی ئیسپانیا دەبێت چارەسەرێکی سیاسی بدۆزنەوە، هاوکات ئەگەر ئەوان بە دەنگ خواستی خەڵکی کەتەلۆنیایەوە نین، ئەو کاتە ئێمە خۆمان چارەسەرێک دەدۆزینەوە”.
له‌كاژمێر 8ی به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه، 21ی 12ی 2017 له كه‌ته‌لۆنیا، ده‌ستكرا به هه‌ڵبژاردن، رێژه‌ی به‌شداریه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی له كه‌ته‌لۆنیا، سه‌دا 68ی تێپه‌راندووه، له‌كۆی به‌شداری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی كه‌ته‌لۆنیا حزبه سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان، 70 كورسی له‌كۆی 134 كورسی به‌ده‌ستهێناوه”.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، پارتەکانی پشتیوان لە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا براوەی هەڵبژاردنەکەن، بەڵام پێدەچێت ئەوان تاکە لایەن نەبن کە خۆیان بەبراوەی ئەو هەڵبژاردنە بزانن، بەڵکو پارتی ئۆپۆزیسیۆنی هەرێمەکەش، پارتی هاونیشتمانیان کە 37 کورسی بردووەتەوە خۆی بە براوەی هەڵبژاردنەکە دەزانێت و، داواش لە پارتەکانی پشتیوان لە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا دەکات، چیدیکە بەناوی تەواوی خەڵکی هەرێمەکەیەوە قسەنەکەن و، بڵێن کەتەلۆنییەکان سەربەخۆییان دەوێت، ئاریماداس، کە سەرۆکی پارتەکەیە چاوی لەوەیە بە پشتیوانی مەدرید هاوپەیمانییەتییەک پێک‌بێنێت و، خۆی سەرکردایەتی حکومەتی داهاتووی بارسێلۆنا بکات.
ئینێس ئاریماداس، سەرۆکی پارتی هاونیشتمانیان دەڵێت “ئەمڕۆ، یەک ملیۆن و 100 هەزار کەسی ئازا پەیامێکی گرنگیان بە جیهاندا، نەک تەنیا بە کەتەلۆنیا و ئیسپانیا، بەڵکو بە هەموو جیهانیشیان راگەیاند، زۆرینەی کۆمەڵانی کەتەلۆنیا هەست بە کەتەلۆنی بوون و هەروەها ئیسپانی بوون و ئەوروپی بوون دەکەن. بۆیەش ئێمە لەسەر ئەمە بەردەوامدەبین، مەدرید تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە بەفەرمی نەگووتووە، بەڵام بڕیارە رۆژی هەینی کابینەکەی ماریانۆ راخۆی، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لەسەر ئەم پرسە کۆببێتەوەو دواتر هەڵوێستی خۆیان لەوبارەوە روون بکەنەوە.