وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا،به‌غدا رێگری له هاوكاریه‌كانمان بۆ هێزی پێشمه‌رگه
له لێدوانێكی دا وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا هارجات ساجان، رایدهگهێنێت، هاوكارییه سه‌ربازیه‌كان كه بۆحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یان كردووه، ئێستا له‌یه‌كێك له كۆگاكانی چه‌ك له شاری مۆنتێریال ئاماده‌كراون و ده‌لێـ” به‌هایی ئه‌و كاروانه چه‌كه‌ی كه كه‌ندا ئه‌ماده‌ی كردووه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به به‌های 10ملیۆن دۆلار خه‌ملێنراوه”.
هه‌روه‌ها هارجات ساجان وه‌زیری به‌رگری كه‌ندا، راشی گه‌یاندووه، كه هاوكاریه‌كان له‌ئێستادا ئاماده‌ن بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ره‌وانه بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه حه‌یده‌ر عه‌بادی رێگری ده‌كات له‌گه‌یاندنی چه‌ك بۆ هێزی پێشمه‌رگه”.
وه‌زیری به‌رگری كه‌ندا ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت”. حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێگری لە گەیاندنی ئەو کاروانە بۆ دەستی پێشمەرگە دەکات، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری کەنەدا دووپاتیدەکردهوه، بەغدا ئامادەنییە رێککەوتنێک لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە واژوو بکات”.