وێنەیەك پێشبینی شەڕ لە سلێمانی دەكات, یاری باتلفێلد دەبێتە راستی
لە ماوەی رابردوو یاریەكی ئەتاری بە ناوی “battlefield 3″كە قۆناغێكی لە شاری سلێمانیە, پێشبینی روودانی شەڕ دەكات لەو شارە لە دوای 2018, ئەم یاریە بووە جێگەی باسی زۆری هاونیشتیمانیان بە تایبەت لە ئێستادا كە دەبینین رووداوەكانی ئەم سنورە زیاتر پەرە دەسەنێت، ئێران زیاتر دەستی خستۆتە نێو سەنتەری بریاردان لەم شارەدا.
یاری باتلفێلد لە بەشی سێیەمی دا، دەریدەخات كە لە سەنتەری شاری سلێمانی نائارامی و شەڕ دروست دەبێت، كۆمەڵێك سەرباز شەڕی كۆلان بەكۆڵان دەكەن و لە سەر بەشێك لە تابلۆی فرۆشگایی دوكانهكان به زمانی فارسی نووسراوه” ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە كە ئێران زیاتر دەست بەسەر شارەكە، دادەگرێت تا كاریگەریەكانی لەو شارە بە جۆرێك دەچێنێت كاسبكاران ناچار دەكات بە زمانی فارسی گوزراشت لە ناونیشانی فرۆشگاكەیان بكەن.
هەر لە فلیمەكەدا وێنەی وێنهی چهند سهربازێك دهردهكهوێت كه چهكی پێشكهوتوویان پێیه، راستی وەڕاست گەڕانی یاریەكە لە ئێستادا زیاتر بۆته جێگای مشتوومڕی زۆربەی هاوڵاتیان بە تایبەت دوای ئەوەی وێنەی پۆڵیسێكی سلێمانی لە تۆڕە كۆمەلایەتیەكان بڵاوكرایەوە، بەهەمان شێوەی ئەو سەربازەی ناو یاریەكە جڵ و بەرگی پۆشیوەو چەكی پێشكەوتوی بەرزكردۆتەوە”.
شایەنی باسە پێشتر چەند یاریەكەی تر دروستكراون، لە سەر شێوەی پێشبینی وەك ئەو یاریەیەی تێدا ئاماژە دەكات بە دەركەوتنی كەسایەتیەك بازرگان بۆ سەرۆكی ئەمریكا، لەسەر شێوەی شكڵی، دۆناڵد ترەمپ”.
هەروەها لە یاریەكی دیكە بە ناوی (call of duty MW2) كە یاریەكە لە ساڵێ 2009 دروستكراوە لە نێو یاریەكە ئاماژە بەوە كراوە شەر لە وڵاتێكدا دروست دەبێت بە هەزارن كەس دەبنە قوربانی كە سەرۆكی وڵاتهكه، ناوی (الاسد)ە, وەك بینیمان نا ئارامیەكان وڵاتی سووریایان گرتەوە”.