هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان و نرخی نه‌وت له جیهاندا به‌رزده‌بێته‌وه
خواكوڕك
سه‌ردانی ئه‌م دوایه‌ی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا، رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانی له رێگه‌ی بۆڕی نه‌وتبه‌ری كوردستان بۆ 650 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رزكرده‌وه و به‌و بڕه نه‌وته‌ی ئیستاش، ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان نرخی مانگی رابردوو بفرۆشرێت كه 32 دۆلار و 44 سه‌نته، ئه‌وه پێشبینی ده‌كرێت داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌م مانگه‌دا بۆ سه‌روی 630 ملیۆن دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا, له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له رێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه, رێككه‌وتن، هه‌نارده‌ی نه‌وتی رۆژانه بۆ 650 هه‌زار به‌رمیل به‌رزبووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا له مانگی ئابدا، ئه‌و هه‌ناردنه ته‌نها 400 هه‌زار به‌رمیل بووه.
له‌لایه‌میتر نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به‌رژاو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌هۆی نزیكبوونەوەی راوبۆچوونی وەزیرانی وزەی ئەندامانی رێكخراوی ھەناردەكاری نەوت، كاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت دروست كردووە، بەجۆرێك لەماوەی دوو رۆژی رابردوو نەوت بە رێژەی %4 بەھاكەی خۆی بەدەست ھێناوەتەوە. له ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 50 دۆلار و نەوتی خاوی تێكساسیش لە 48 دۆلار نزیكبووەتەوە.