قائمیقامیه‌تی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی به‌په‌له بڵاوده‌كاته‌وه ده‌ڵێت” له كاتی بینینی ئه‌م حاڵه‌ته ئاگادارمان بكه‌نه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/w-994.jpg)
قائیمقامییه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه.” هه‌ر كه‌سێك به ناوی شاره‌وانی له ده‌رگای دا‌و داوای پاره‌ی كرد، پێی مه‌ده‌ن و ئاگاداریشمان بكه‌نه‌وه.”
به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌ێك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه، و تێیدا هاتووه.” كه چه‌ند حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه له گه‌ڕه‌كی راستی شاری هه‌ولێر تۆماركراوه و له ده‌رگای چه‌ند ماڵێكیان داوه، گوایه ئه‌وان له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه هاتوون و داوا ده‌كه‌ن كیسی نایلۆنی زبڵ و پاشماوه “عه‌لاگه‌یان” به بڕی 10 هه‌زار دینار لێبكڕن.
هاوكات له‌گه‌ڵ پێدانی عه‌لاگه و وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ش، پلیت “وه‌سڵێك ده‌ده‌نه خاوه‌ن ماڵه‌كه، گوایه كاره‌كه‌یان فه‌رمییه و له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
قائیمقامییه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، وێڕای ئه‌وه‌ی بوونی هه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه به فه‌رمی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، داواش له هاووڵاتییان ده‌كان، له بینینی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌مجۆره، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بكه‌ن:-
به ژماره مۆبایله‌كانی 07502224466 و 07502224488 بكه‌ن و ئاگاداری‌یان بكه‌نه‌وه.