یه‌كگرتوو ده‌كشێته‌وه و چاودێڕێكی سیاسیش ده‌ڵێت” حزبه‌كان خه‌می هه‌ڵبژاردنیانه نه‌ك خه‌ڵك
ئەمڕۆ شه‌ممه 23/12/2017 ئەنجوومەنی جێبەجێکاری یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی مانەوە یاخود کشانەوە لە كابینه‌ی هه‌شته‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات، به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) یه‌كگرتوو ده‌كشێته‌وه له حكومه‌ت.”
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/12/2017 ئەنجوومەنی جێبەجێکاری یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی خۆی ببه‌ستێت و تێیدا پرسی كشانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان له حكومه‌تی هه‌رێم تاوتوێده‌كه‌ن و زۆرینه‌ی پێشبینیه‌كان وا ده‌رده‌كه‌ون كه بكشێنه‌وه له حكومه‌ت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه‌كه كه له چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌ر یه‌كه له (گۆڕان و كۆمه‌ڵ) بڕیاری كشانه‌وه‌یاندا له حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌وه‌ی (خواكوڕك) ده‌ستی كه‌وتووه.” ئه‌وه‌یه كه ڕای زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نایانه‌وێت ئه‌وانیش وه‌كو گۆڕان و كۆمه‌ڵ شان بخه‌ن ژێر باری ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌ی كه به‌رۆكی گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه و له ئێستاوه ئه‌وانیش وه‌كو گۆڕان و كۆمه‌ڵ ده‌یانه‌وێ ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی دواتر كه هه‌ڵبژاردنه له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
چاودێرێكی سیاسی له‌و باره‌وه ده‌ڵێت” حكومه‌تی هه‌رێم كه دامه‌زرا به بنكه فراوانی و فره حزبی و پێكهاته‌یی دامه‌زرا و هه‌موو حزبه‌كان له سه‌ره‌تایی درووستبوونیدا له‌گه‌ڵی بوون و بێ كێشه‌بوون، به‌ڵام كه حكومه‌ت كێشه‌ی بۆ درووستكرا و قوتی خه‌ڵك له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی بڕا و 16ی ئۆكتۆبه‌ر روویدا، ئیدی نه‌توانرا ئه‌وه‌ی له رابردوو ده‌كرا له ئێستادا بكرێت، بۆیه ئه‌م حزبانه په‌یتا په‌یتا له ترس و ململانێی حزبی و شكاندنی په‌یمانی به‌شداریكردنیان له حكومه‌ت ده‌كشێنه‌وه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی خه‌ڵك له داهاتوو.