ووڵاتێكی ئه‌وروپا بڕیارێك به‌ قازانجی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌رده‌كات

ووڵاتی به‌لجیكا له‌ دوا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ووڵاته‌كه‌ی بڕیاریدا به‌وه‌ی.” كه‌ لەرووی سەربازییەوە بەردەوامبن بە مەشق و راھێنان بەھێزەکانی پێشمەرگەو ھێزە عێراقییەکان.”

ھاوکات حکوومەتی بەلجیکا ئاشکراشی کردووە.” ھەرچەندە لە ئێستا زۆربەی خاکی عێراق و سووریا لە داعش رزگارکراوە، بەڵام ئەگەر چەکدارانی داعش لەھەر ناوچەیەک دەربکەونەوە ئەوا بەلجیکا ئامادەیە بەفڕۆکەی ئێف 16 بۆردومانیان بکەن، ھەروەکو چۆن پێشتر چەندین بارەگاکانی داعشیان بۆردومان کردووە.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” لەماوەكانی رابردوودا ووڵاتی بەلجیکا کاروانێک بارھەڵگری پزیشکی نارد بۆ یارمەتیدانی ھێزەکانی پێشمەرگەو ھەروەھا ژمارەیەک پێشمەرگەی بریندار لە نەخۆشخانەیەکی بەلجیکا چارەسەریان بۆکرا، ئێستاش ده‌یه‌ویت به‌رده‌وامی بدات به‌ هاوكارییه‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

Back to top button